له‌شاری مچورینسك یادی شه‌هید زیلان كرایه‌وه
هاوڵاتیانی كورد له شاری مچورینسكی سه‌ر به هه‌رێمی تامبۆڤ له وڵاتی ڕوسیا، بۆ یادكرنه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد.
هاوڵاتیانی كورد له شاری مچورینسكی سه‌ر به هه‌رێمی تامبۆڤ له وڵاتی ڕوسیا، بۆ یادكرنه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد.
له شاری مچورینسكی سه‌ر به هه‌رێمی تامبۆڤ له وڵاتی ڕوسیا له ماڵی كوردان، دوای خوله‌كێك ڕێزگرتن، كوبوونهوهیه له‌باره‌ی ژیان و چالاكی گیانبازی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان)، سازكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فاتیمه ئارین، ئه‌ندامی تهژهكهنه وتی: "زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) بۆ گه‌لی كورد هێمای ئازادییه. به هه‌زاران زیلان، كه شوێنه‌كه‌وتووی ئه‌ون، داستانی قاره‌مانی ده‌نووسنه‌وه.
وتیشی: ڕۆحی گیانبازی تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد، كه به سه‌ركردایه‌تی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌وامه، به چالاكییه‌كه‌ی زیلان جارێكی دیكه گیانی قاره‌مانی ژنانی كورد و گیانی پێشه‌نگی له تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كوردا هێنایه ئاراوه.
ژ.ن