له‌شه‌ڕی باكو و یه‌ریڤاندا ١٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ئاگربه‌ست ده‌ستیپێكرد

له‌شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌بایجاندا كه‌ تیایدا ئه‌رمینیا بۆردومان ده‌كرێت، ژماره‌ی كوژراوه‌كان ١٧٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند. راگه‌یه‌نرا كه‌ هه‌ر دوولای شه‌ڕه‌كه‌ له‌مه‌ودوا به‌ پێی ئاگربه‌ست ده‌جوڵێنه‌وه‌.

دوای شه‌ڕی دوو رۆژه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌دواوه‌ به‌پێی ئاگربه‌ست ده‌جوڵێنه‌وه‌

به‌پێی ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌رمینیا له‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش به‌شدارییان كرد، شه‌ڕ كۆتاییهات.

روسیا رایگه‌یاندبوو، كه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ئاگربه‌ست راگه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه‌ پێشێل كرابوو.

به‌رپرسانی ئه‌رمینیا رۆژی چوارشه‌ممه‌ رایانگه‌یاندبوون كه‌ ١٠٥ سه‌رباز كوژراون و ئازه‌ربایجان ١٠ كیلۆمه‌تر له‌ خاكی ئه‌رمینیای داگیركردووه‌.

ئازه‌ربایجانیش باسی له‌ه‌كردبوو، كه‌ ٢١ سه‌رباز كوژراون و ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ ٧١ كه‌س.

پێشبینی ده‌كرێت كه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی مۆسكۆ شاندێكی رێكخراوی په‌یمانی ئاسایشی كۆلێكتیڤ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ سه‌ردانی یه‌ریڤان بكات و له‌ دۆخه‌كه‌ بكۆڵێته‌وه‌.

هـ . ب