پێنی نێونەتەوەیی: دەبێت رۆژنامەوانانی کورد ئازاد بکرێن

رێکخەری پڕۆگرامی ئەوروپای ئەنجومەنی پێنی نێونەتەوەیی ئاورێلیا دۆندۆ لەپێناو ١٦ رۆژنامەوان کە لە ئامەد زیندانی کراون بانگەوازێکی راگەیاند و وتی، "دەبێت رۆژنامەوانانی کورد ئازاد بکرێن".

لە ئامەد ١٦ رۆژنامەوانی کورد کە لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ەوە دەستگیرکرابوون، داواکاری نامە لە دژی ئەو رۆژنامەوانانە پەسەند کرا و لە ١١ی تەمموزدا یەکەم دانیشتنی دادگاییەکەیان بەڕێوەدەچێت.

رێکخەری پرۆگرامی ئەوروپای پێنی نێونەتەوەیی ئاورێلیا دۆندۆ لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەبارەی ئەو رۆژنامەوانانەوە ئەم بانگەوازەی بڵاوکردەوە: "ئەو کاتەی رۆژنامەوانان دادگایی دەکرێن، زیاتر لە ساڵێک بەسەر دەستگیرکردنیان تێپەڕ دەبێت.ئێمە پاڵپشتی خۆمان بۆ ئەو ١٦ رۆژنامەوانە دەردەبڕین. دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن".

هـ . ب