پەرلەمانتاری فەرەنسی لەبارەی گوشارەکانی سەر کوردەکان پرسیاری ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد
پەرلەمانتاری فەرەنسی ژان پۆل لیکۆک لە پرسیارنامەیەکدا، پرسی چڕبوونەوەی گوشارەکانی لەسەر کوردەکان لەو وڵاتە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد.
پەرلەمانتاری فەرەنسی ژان پۆل لیکۆک لە پرسیارنامەیەکدا، پرسی چڕبوونەوەی گوشارەکانی لەسەر کوردەکان لەو وڵاتە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد.
پەرلەمانتاری چەپی سەر پارتی کۆمۆنیست ژان پۆل لیکۆک لە پرسیارنامەکەیدا بۆ وەزیری ناوخۆی فەرەنسا تیشکی خستووەتەسەر دۆخی کوردەکان لەو وڵاتە.
لە پرسیارنامەکەدا هاتووە، "بە دەیان ساڵە کۆمەڵگەیەک لە فەرەنسا نیشتەجێبوون و لەو چوارچێوەدا ئاماژەی بە ستەمەکانی دەوڵەتی تورک کردووە.
لیکۆک سەرنجی راکێشا بۆ سەر تێکۆشانی ئەو کۆمەڵگایە لە دژی چەتەکانی داعش و ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە تورکیا گوشار لە سەر ئەو کۆمەڵگایە هەیە. لیکۆک جەختیشی کردووەتەوە کە لە کاتێکدا هێشتا داعش مەترسیە، "بوێری و ئازایەتی کوردەکان مایەی رێزلێنانە".
لە پرسیارنامەکەدا هاتووە، "بەر لە ١٠ ساڵ لە پاریس ٣ ژنی چالاکوان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کران. بەم جۆرە کوردەکان لەپێناو دیموکراسی و ئازادیدا قوربانی دەدەن. لەبەر ئەوەی فەرەنسا پەرە بەو بەهایانە دەدات، کاربەدەستانی وڵاتەکە پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایە هەیە و ئەو کۆمەڵگایەش رێز لە کۆماری فەرەنسا دەگرن.
ماوەی چەند مانگە لە فەرەنسا، بە تایبەتی پەنابەرانی سیاسی، بوونە ئامانجی گوشارێک کە هاوشێوەی نەبینراوە. پارتی کرێکارانی کوردستان لە تێکۆشان لە دژی داعشدا لە ریزەکانی پێشی پێشەوەدا بەشداربوو و ژیانی هەزاران ئێزدی رزگارکرد. سەرباری ئەوەش لەبارەی ئەو کەسانەی کە بە پارەدارکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان تۆمەتبار دەکرێت، رۆژ لە دوای رۆژ دۆسیەی سزادانی زیاتر دەکرێنەوە. ماڵ و موڵکی هەندێکی دیکە، تەنیا لەبەر ئەوە بەشدارییان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا کردووە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بلۆک دەکرێت، بەو هۆیەوە ژیانی رۆژانەی هەموو بنەماڵەکان تووشی ئاریشە بووە.
لەماوەکانی رابردوودا کۆچبەران پێناسی کۆچبەران لێسەندرایەوە و هەڕەشەیان لێکرا کە بەرەو تورکیا دیپۆرت دەکرێنەوە. بەمەش لە تورکیا رووبەڕووی مەترسی ئەشکەنجە و مردن دەبنەوە. دامەزراوە دادوەریەکانی ئەوروپا لەوبارەوە راپۆرتی بەرفراوانیان بڵاوکردەوە.
بەر لە ماوەیەک کۆچبەری سیاسی سەرحەد گوڵتەکین سەرباری هەموو داواکارییەکان، بە شێوەیەکی ناجوامێرانە دیپۆرتی تورکیا کرایەوە. سەرەتاییترین مافەکانی پێشێلکران. نەخۆشی درێژخایەنی سێندرۆمی مارفانی هەیە و دۆخی نالەبارە و لە تورکیا چارەسەری پێنادرێت. بەهۆی چالاکیەکانی سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دیپۆرتکردنەوە لەلایەن کاربەدەستانی تەرکەوە لە راگەیاندنەکانەوە سوکایەتی پێکرا. هەر لە گەڵ گەیشتنی بە تورکیا خرایە زیندان و بە گوێرە وتەی پارێزەرانی لەلایەن هەواڵگری شاراوە (میت) رووبەڕووی مامەڵەی خراپ بووەتەوە. ئەو گوشارەی سەر کوردان لە فەرەنسا، نادادپەروەری و ئابڕوچوونە. ئەمە زیان بە سەنگ و قورسایی وڵاتەکە دەبەخشێت".
لیکۆک سەبارەت بەوە پرسیاری لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، "بۆ کۆتاییهێنان بەو گوشارەی لە فەرەنسا لەسەر کوردەکان زیادیان کردووە و بۆ پاراستنی کوردەکان، پلانتان چییە و چ رێکارێک دەگرنەبەر؟."
هـ .ب