بە دیمەن

ڕێپێوانی درێژ لە ٢٣هەمین ڕۆژییدا گەیشتە سانت ئاڤۆلد

ڕێپێوانی درێژ کە لە شاری لۆرێنێتی فەرەنسا دەستی پێکردووە، لە ٢٣هەمین ڕۆژییدا گەیشتە سانت ئاڤۆلد. ئامانجی ڕێپێونەکە بەشداربوونی بەهێزە لە گردبوونەوەی ستراسبۆرگ.

ڕێپێوانی درێژ

ڕێپێوانی درێژ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا لە ٢١ی کانوونی دووەمدا بە ئامانجی بەشداربوون لە گردبوونەوەی مەزنی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ، لە ٢٣هەمین ڕۆژی چالاکییەکەدا گەیشتە شاری سانت ئاڤۆلدی فەرەنسا.

ڕێپێوانکارانی چالاکییەکە بە گەیشتنیان بە گۆڕەپانی ڕوی لیمری شارەکە، لە لایەن کوردستانیانەوە پێشوازی گەرمییان لێکرا.

سیاسەتمەدار فەرهاد ئەنجو بەشداری چالاکییەکە بوو، دواتر چالاکوانان بە گێڕانی هەڵپەڕکێ‌وە درێژەیان دایەوە بە ڕێپێوانەکەیان.

چالاکوانان کە لەگەڵ دابارینی بەخوڕی باراندا بەردەوام بوون لە ڕێپێوانیان، بڵاوکراوەی زانیارییان لەسەر چالاکییەکەیان بڵاوکردەوە. لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بە خوێن و بە گیان لەگەڵداین ئەی سەرۆکمان" وترانەوە.

چالاکوانان بە گەیشتنیان بە پێش سانت ئاڤۆلد بڵاوکراوەی زانیارییان خوێندەوە. دواتر چالاکوانان بۆ بەشداربوون لەو پانێڵەی بۆ سیاسەتمەدار فەرهاد ئەنجو ئەنجام دەدرا، ڕۆشتنە کۆڵانەکانەوە.

چالاکوانان سبەی دەگەنە ستراسبۆرگ کە نزیکەی ١٣٠ کم لە خاڵی ئێستایی ڕێپێوانەکەوە دوورە.