تاژێ سەردانی پارتەکانی باشووری کوردستانی کرد
شاندنی کۆمیتەیی دیپلۆماسی تاژێ لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان لە گەڵ ژنانی بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی کۆمینیست و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەنجامدا.
شاندنی کۆمیتەیی دیپلۆماسی تاژێ لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان لە گەڵ ژنانی بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی کۆمینیست و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ کۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان ڕەنجدەر، لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی کۆمینیست و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد، لە سەردانییەکاندا وێرای پیرۆزبایی ٨ـی ئادار گفتوگۆیان لە بارەی هەموواری یاسای باری کەسیی و لێبووردنی گشتییەوە کرد.
سەردانەکان لەگەڵ ژنانی لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدرا و سەرەتا ٨ـی ئادار لە ژنان پیرۆزکرا، دواتر لە گفتوگۆکاندا مەترسی گۆڕانکارییەکانی یاسای باری کەسی و لێبووردنی گشتی گفتوگۆی لەسەر کرا و ڕوونکرایەوە کە گۆڕینی یاسای باری کەسی، عێراق بەرەو پاشەکشە و مەترسییەکی گەورە دەبات، ئەم گۆڕانکارییە ڕێگا خۆش دەکات بۆ کوشتنی مندااڵن و ژنان، گۆڕانکاری ئەم یاسایە لەلایەن زهنییەتی پیاوسالارییەوە کراوە.
لە گفتوگۆکاندا جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەموو ژنان بە یەک دەنگ گۆڕانکاریی لە یاساکە ڕەت بکەنەوە، لە هەمان کاتدا ڕایانگەیاند، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە کوشتن و لەناوبردنی ژنان بکرێت پێویستە یەکێتی ژنان بەهێز بکرێت.
هەروەها شاندەکە لەگەڵ ژنانی لایەنە سیاسییەکان لەسەر لێبووردنی گشتیی گفتوگۆیان کرد و ڕوونیان کردەوە، بۆ ئەوەی ئەم لێبووردنە پەسەند نەکرێت پێویستە کۆمەڵگەی عێراق بێدەنگ نەبێت، ئەم لێبووردنە مەترسی گەورە بۆ عێراق و بەتایبەت بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی ئێزدی دێنێت، لێبووردنی گشتی ڕێگا خۆش دەکات کە چەتەکانی داعش سەرلەنوێ خۆیان زیندوو بکەنەوە.
ئاماژە بەوەشدرا، ژنانی ئێزدی ئازارێکی زۆریان بەدەستی چەتەکانی داعش چەشتووە و هەرگیز لەبیرناکرێت، بۆیە بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکی نوێ پێویستە لێبووردنی گشتیی قەبوڵ نەکرێت.