پیتر فیالا له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌سه‌ر هه‌ژماری تویته‌ری خۆی باسی له‌وه‌كردووه، "بۆ تاوتوێكردنی رێوشوێنی به‌په‌له بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رامبه‌ر دۆخی وزه به‌وه‌ستنه‌وه"، داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی وه‌زیرانی وزه ده‌كات.
كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا ئۆرسێلا ڤۆن دێرلاینهوه په‌سه‌ند كرد.
بانگه‌وازی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی دوای بڕیاری ٢٧ ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا هات له باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشت به‌ستن به نه‌وت و گازی روسیا.
نیگه‌رانییه‌كان له باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی دابینكردنی نه‌وت و گاز له روسیاوه بۆ داهاتوو، له ئه‌وروپا بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی.
وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی چێك جۆزێف سیكهلا وتی، كه ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌نجومه‌نی وزه‌ی ئه‌وروپا كۆببێته‌وه.
سیكهلا له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نوسیویه‌تی، "ئێمه له‌گه‌ڵ روسیا له ناو شه‌ڕی وزه‌داین و ئه‌مه‌ش زیان به هه‌موو ئه‌وروپا ده‌گه‌یه‌نێت".
هـ . ب