ژیمێنا کە لە ناو کۆمۆنی گەنجانی ئینترناسیۆناڵیستدا خەبات دەکات، ئەوەی خستەڕوو کە دوابەدوای راپەڕینی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە ساڵی ٢٠٢٢ لە ئێران دەستیپێکرد، بزوتنەوەی ئازادیی کوردی ناسیوە. ژیمێنا دەڵێت، کە ئەو تێکۆشانە نەک هەر لەناو کوردان، بەڵکوو پێویستە لەسەرتاسەری جیهان بڵاوببێتەوە و ئەوە بە گرنگ دەزانێت.
ژێمێنا یەک لە بەشداربووانی رێپێوانی ئینترناسیۆناڵیستەکانە کە باوکێکی پیرۆیی و دایکێکی ئەڵمانی لەدایکبووە، لە باوکیەوە رەچەڵەکی دەگاتە کویچایان کە یەک لە گەلانی ئابیا یاڵایە. ژینێما ئەوەی خستەڕوو کە باوەگەورە و دایەگەورەی کاتی خۆی بە زمانی کویچای قسەیان دەکرد، بەڵام ئێستا ئەو زمانە لە بیرکراوە و قسەی پێناکرێت. دەشڵێت: "من وەک ئەڵمانیەک گەورە بووم، بەڵام وەک کەسێک کە لە دیاسپۆرا و تاراوگە دەژیم، ریشەی خۆجێیم بۆ من زۆر گرنگە و گەورەبوونم وەک ئەڵمانیە و بەشداربوونم لە ژیانی کۆمەڵایەتی بەم جۆرە، بۆ راستی من زۆر گرنگە". ژیمێنا ئەو دۆخە بەم جۆرە دەخاتەڕوو، " تێگەیشتنی سیاسی من و شرۆڤەکردنم بۆ ئەوروپا ئەوەی خستەڕوو. ئێستا هەوڵ دەدەم پەیوەندی لەگەڵ گەلە رەسەنەکەم لەو ناوچەیە سازبکەم".
پەکەکە لە تێکۆشانمدا یارمەتیدەرمە
ژیمێنا سەرنجی راکێشا بۆ سەر تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادیی کورد بۆ دیاریکردنی چارەنوس و بەهێزکردنی ناسنامەی خۆی و بەم جۆرە بەردەوام بوو لە قسەکانی: " بۆ من زۆر دژوارە کە وەک کەسێکی ئەڵمانی و ئەوروپی گەورە بوبم و هەروەها کەسێکی پیرۆیی لە ئابیا یالا بم. لە لایەکەوە راستیەکی گەلەکەم هەیە کە لەلایەن ئەوروپاوە کۆلۆنیالیزە کراوە و لەلایەکیشەوە راستیەکی ئەڵمانیبوونم هەیە کە من ناتوانم لەگەڵ کولتوری خۆم پەیوەندی ساز بکەم. ناچارم کە لە رێگەی هەردوو کولتورەکەمەوە پەیوەندیەکانم ساز بکەم. تێکۆشانێکی دژوار و لە هەمان کاتدا زۆر جوانە. لەو تێکۆشانەمدا بزوتنەوەی ئازادی کورد زۆر یارمەتیدەرە بۆ من و هاوکاریم دەکات".
بەهاکان لە لایەن سەرمایەدارییەوە لەناو دەبرێن
ژیمێنا پەیوەست بە بنەماڵەکەشی لەبارەی وێرانکاری سەرمایەداری و داگیرکەری بەم جۆرە دوا: " بنەماڵەکەم لە پیرۆ پەیوەستە بە ریشە و رەسەنایەتی خۆیەوە و بنەماڵەیەکی باشە، بەڵام لەلایەکیشەوە سەرمایەداری بەهاکانی بنەماڵەکەمی لەناو بردووە. سیستمی سەرمایەداری پەیوەست بە بابەتەکانی وەک پارە و موڵک و دابەشکردنی میرات لەناو بنەماڵەدا شەڕی سازکردووە. یەکەم داگیرکەری لە مێشکدا ئەنجام دەدرێت. کاتێک باس لە تێکۆشانی گەلانی خۆجێیی لە پیرۆ دەکەن، من ئەوە بە ئاشکرا دەبینم. بەتایبەتیش سەردەمی ساندینۆ لومینۆسۆ (رێگەی رۆناکی) و تیرۆری دەوڵەت زۆر کاریگەری کردە سەر گەلی پیرۆ. هەروەها بە هۆی ئەوەی باوکم چووەتە کۆلێژی سەربازی، زۆرینەی ئەوانەی من لە پیرۆ ناسیمن یان کەسانی سەربازی بوون یاخود فاشیست بوون. ئەو مرۆڤانەی بە ئەقڵیەتی فاشیستی و هیرارشی دەژین، یەکجار گرنگی بە هێز و دەسەڵات دەدەن؛ بەردەوام بیر لەوە دەکەنەوە کە جۆن زیاتر لە دراوسێکەیان ببنە خاوەن موڵک و ماڵ. واتە راستینەی ئەقڵیەتی سەرمایەداری و دەوڵەتپاڕێزی لە ئارادایە. زۆر باوکسالاریە. هەموو کات کەسێک ستەم لە کەسێکی دیکە دەکات".
هەر جارێک دەچم لێکچوونی نوێ دەبینم
من دەبینم کە فاشیزم و کۆلۆنیالیزم کاریگەری کردووەتە سەر بنەماڵەکەم. ئەو وەرچەرخانە کەسایەتی و کۆمەڵایەتیە ناسنامەی جیاوازی گەلەکەمانی لە ناو بردووە. ئەو سیستمە چەپەڵە بەهاکانی ئەوانی لەناوبردووە و لە بری ئەوە ئایینی کاسۆلیک و پارەی بۆ بردوون. بەراستیش ئەو وەرچەرخان و گۆڕانکارییە گەورەیە ئەوانی دڵخۆش نەکردووە، ئەوان بیردەکەنەوە کە ئەوە راست نییە، بەڵام دەزانن کە ناکۆکیەکیش هەیە. لەو بابەتەدا تێگەیشتنێکی بەو جۆرەیان هەیە، بەڵام نایانەوێت هیج شتێک بکەن. لە راستیدا زۆر چیرۆکی گەلەکەم نازانم، بەڵام هەر کە دەچم بۆ ئەوێ، بەتایبەتیش لە رووی جیهابینیەوە دەبینم کە زۆر لێکچوونیان لەگەڵ گەلی کورد هەیە. لە شێوازی ژیانیاندا کە ژینگە و سروشت چ رۆڵێکی هەیە، پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان و ژینگە و پەیوەندی نێوان هەموو شتێک. لێکچوونی دوو گەلی جیاوازی جیهان، ژینگە بە ئێمەی نیشان دەدات، ئێمە هەموومان خەڵکی ئەم جیهانەین".
پارادیگمای رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان
ژیمێنا ئەوەی خستەڕوو کە کاتێک ئەو رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاڕادیگماکەی ناسیوە، نەیدەزانی کە چۆن بژی و چی بکات و دەڵێت دوای ماوەیەک تێگەیشتووە کە پاڕادیگمای رێبەر ئاپۆ لە تەواوی ژیانیدا دەبێتە رێنیشاندەری. ژیمێنا باسی لەوەکرد کە تا زیاتر لە سەر پاڕادایمەکە قووڵتر دەبێتەوە، بەتایبەتیش لە پرسی ئیکۆلۆژی و هەروەها وەک ژنێک، ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن کاریگەری گەورەی لەسەر ئەو داناوەو وتی، " هەروەها دەبێت وەک ژن بە شێوەیەکی خۆبەڕێوەبەر خۆمان رێکبخەین و ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە و جگە لە ژنۆلۆژی خۆرێکخستنێک کە بەو رادەیە مرۆڤەکان کۆبکاتەوە بوونی نییە". ژیمێنا هێمای بۆ ئەوەشکرد، "ئەگەر بمانەووێت لەپێناو کۆمەڵگادا سیاسەت بکەین، پێویستی زۆرمان بە سیاسەتێکی بنچینەیی و خۆرێکخستنی خۆبەڕێوەبەر هەیە. تاکە رێگەی رێکخستنی ئەو هەموو مرۆڤەس ئەمەیە. رێگەی دیکە بوونی نییە. ئەوە هێزی ژنانە. رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەوە تێگەیشت و هێزی سەرکەوتنی بە ژنان بەخشی. ئەوە شتێکی زۆر بەنرخە و لەو چوارچێوەدا دەتوانین هەموو جیهان بگۆڕین. من یەک لە گەنجانی سەردەمی تاریکم و ئەوە نەک هەر هیوای پێبەخشیم، هاوکات بووە مایەی ئەوەی تامەزرۆیی تێکۆشان لە لاین من ساز ببێت. بۆیەش پاڕادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو کۆمەڵگاکان بە گرنگ دەبینم".
عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا کەسێک نییە، بەڵکوو رێبەرێکە
ژیمێنا وتی، کە ئەو زیندانیبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا وەک زیندانیبوونی جەستەیی نابینێت و بەم جۆرە ئەوەی خستەڕوو، "دەبێت ئێمە بەدیلگیرانی عەبدوڵا ئۆجالان وەک هەوڵی زیندانیکردنی ئەندێشەکانی ئەو شرۆڤە بکەین. ئەمە هێرشێکە بۆ سەر کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و ئەندێشەکانی ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان. ئەو جیتر کەسێک نییە، ئەو رێبەری ئەم بزوتنەوەیە. ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان لە بواری رزگاری گەلان و تێکۆشانی دیاریکردنی چارەنوسدا زۆر گرنگە. ئەندێشە و تێکۆشانی ئەو بۆ هەموو گەلان رێنیشاندەرە. لە سایەی ئەندێشە و رامانی ئەوەوە، ئێمە ئەمرۆ هەموو لەم رێپێوانە درێژمەودایەدا، لێرەین. پێویستە کە ئێمە لە ماڵەکانمان و لە کۆمەڵگاکانمان کە ئێمە لە ناو خۆیاندا ون دەکەن، بێینە دەرەوە و رووخساری خۆمان پیشان بدەین و دەریبخەین کە ژمارەمان یەکجار زۆرە. دەبێت لە شەقامەکان هاوار بکەین 'ئێمە وەک گەلان پێکەوەین و داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین'. عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت ئێمە ناتوانین ئازاد بین. ئەو هێزانە رێبەرایەتیان بە دیلی گرت، هەمان ئەو هێزانەن کە دەیانەوێت ئێمەش بە دیلی بگرن. هەموو شتەکان پەیوەستن بەیەکەوە".
هـ . ب