'رێپێوانی ئینترناسیۆناڵیستەکان' لە چوارەم رۆژیدایە
هەشتەم رێپێوانی درێژمەودای ئینترناسیۆناڵیستەکان لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، لە چوارەم رۆژیدا بەرەو ستراسبورگ بەردەوامە.
هەشتەم رێپێوانی درێژمەودای ئینترناسیۆناڵیستەکان لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، لە چوارەم رۆژیدا بەرەو ستراسبورگ بەردەوامە.
هەشتەم رێپێوانی ئینترناسیۆناڵیستەکان کە ١١ی شوبات لە شاری بازێلی سویسڕاوە دەستیپێکرد، لە رۆژی چوارەمدا لە شاری کۆلماری فەرەنسا بەردەوامە.
رێپێوانەکە بە جۆش و خرۆشی گەورەوە بەردەوامە، ئینتر ناسیۆناڵیستەکان رایانگەیاند، کە تا مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن.
بەشداربووانی رێپێوان کە هێلەکێکیان لەبەردایە کە بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی و ئەڵمانی لەسەری نوسراوە 'ئازادی بۆ ئۆجالان'، هەروەها ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزدەکەنەوە.
رێپێوانەکە لە رۆژی یەکەم بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی، رێپێوان، نمایشی بەڵگەفیلمی هێزا و بە گۆرانی دەستیپێکرد، لە دووەم رۆژدا گەیشتە شاری ساین لویسی فەرەنسا.
گەنجان لە ساری سیەرێنتز نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر رێپێوانیان کرد و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هەزار کارتپۆستاڵ بۆ ئیمراڵی" کارتپۆستاڵیان رەوانەی ئیمراڵی کرد.
رۆژی سێهەمی رێپێوانەکە لەبەردەم وێستگەی ناوەندی مولهاوس دەستیپێکرد، ئینترناسیۆناڵیستەکان نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر رێپێوانیان کرد و گەیشتنە شاری ویتێلشهەیم.
هەمان رۆژ پەیوەست بە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سیاسەتی قڕکردن بروشەر بە زمانی فەرەنسی بڵاوکرانەوە.
ئینترناسیۆناڵیستەکان بەردەوام بوون لە هەڵمەتی خۆیان بۆ ناردنی کارتپۆستاڵ بۆ ئیمراڵی.
رۆژی چوارەمی رێپێوانەکە کە لە شاری کۆلماری فەرەنسا دەستیپێکرد، تا شاری سیلیستاد بەردەوام دەبێت.
هـ . ب