ساری یەڵدز:دەڕۆینە کۆڵن، با جیهان دەنگمان ببیستێت

هاونوێنەری ئەڵمانیای دەم پارت فەیسەڵ ساری یەڵدز داوای بەشداریکردنی لە ڕێپێوانی کۆڵن کرد و وتی: "ڕۆژێکی ئاسایی نیە، دەبێت هەموو وڵاتپارێزێک بڕواتە کۆڵن".

لە چوارچێوەی چالاکیەکانی' ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە ١٧ی شوباتدا ڕێپیوانێکی ناوەندی لە شاری کۆڵن ئەنجام دەدرێت. هاونوێنەری ئەڵمانیانی دەم پارتی فەیسەڵ ساری یەڵدز وتی: "هەموو کوردێک لە ١٧شوباتدا لە کۆڵن ئامادەبێت. بە سەدان کەس دەنگمان هەڵدەبڕین، با جیهان بمانبیستێ و لە ئازارمان تێبگات".

فەیسەڵ باسی لەوەکرد لە ئێستادا گەلی کورد لە مان و نەماندایە و وتی: "یان بە سەدان هەزارمان لێ دەکوژن، یان دەبێت قوربانی بدەین، بەڵام لە کۆتایدا کۆتایی بە چارەنوسی پیسی سەپێنراوی ئەم سەدە پیسە دەهێنین. دەتوانین لە وڵاتێکی ئازادا ژیانێکی نوێ بونیادبنێنین. لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت هەموو کوردێک لە ١٧ی شوباتدا لە کۆڵن ئامادەبێت. ئەم چالاکیەکی ئاسایی نیە و لە کاتێکی هەستیاردایە. دەوڵەتی تورک بە ساڵان خەریکی قڕکردنی کوردانە، لە ئێستا بەدواوە ئەو قڕکردن و دەڕندایەتیە زیاتردەکات".

'عەبدوڵا ئۆجالان حورمەت و داهاتووی هەموومانە'

فەیسەڵ یەڵدز سەرەنجی خستەسەر پەیوەندی گەلی کورد بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە و وتی: "خاوەندرێتیمان لە عەبدوڵا ئۆجالان تەنها خاوەندارێتی نیە لە کەسێکی ئاسایی، بەڵکو هێزی ملیۆنان مرۆڤە و ئیرادەی لێوە وەردەگرین. لە کەسێتی ئەودا خاوەنی حورمەتی خۆمانین. ئەوکاتەی دەرگا لە عەبدوڵا ئۆجالان کرابوویەوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣بۆ ٢٠١٥ خوێن نەڕژا، لە سیاسەتی گەلی دیموکراتیکدا سەرکەوتووبووین، بەم شێوە چەمکی دەوڵەتی بکوژی سەدە لاوازبوو و ڕەزیل بوو. لەبەر ئەوە لە ئیستادا چەمکی دڕندانە درێژە پێدات و رۆژانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. مەترسیەکی گەورە لە پێشمانە. ڕۆژ رۆژێکی ئاسایی نیە".

لە کۆتای قسەکانیدا فەیسەڵ ساری یەڵدز لەبەر ئەم هۆکارە داوای بەشداریکردنی لە هەموو وڵاتپارێزێک کرد لە کۆڵن ئامادەبن  و وتی: "ئەوەی لەدەستمان دێت. گەلمان لە کوردستان بەرخۆدان دەکات و هەرچیان لەدەست بێت ئەیکەن. بەڵام هەموو ڕۆژێک ڕوبەڕوی قڕکردن دەبنەوە. لەم کاتەدا هەڤاڵمان لە کوردستان لە ڕێپێواندان. دەبێت بە سەدان هەزار لە ئەورپا کۆبینەوە و دەنگمان ببیستن، ئیدی دەبێت ئەوە بزانن کورد بۆ ئەوان مسۆگەرکردنی ژیانێکی ئازادە".