سەدان هەزار کەس لە ئیسرائیل لە دژی چاکسازیی لەدەسەڵاتی دادوەری رژانە شەقامەکان
لە ئیسرائیل بەسەدان هەزار کەس لە دژی پلانی مشتومڕئامێزی حکومەت بۆ چاکسازی لە سەدەڵاتی داد بۆ جاری ٢٧ەمین رژانە شەقامەکان.
لە ئیسرائیل بەسەدان هەزار کەس لە دژی پلانی مشتومڕئامێزی حکومەت بۆ چاکسازی لە سەدەڵاتی داد بۆ جاری ٢٧ەمین رژانە شەقامەکان.
لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و چەندین شاری دیکە ١٨٠ هەزار کەس رژانە شەقامەکان. بە بەراورد هەفتەکانی پێشوو ژمارەی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە زیاتر بوو.
دوای ئەوەی لە مانگی ئاداردا راگەیەندرا کە هەوڵەکانی بە یاساکردنی چاکسازی دواخراون، دانوستانەکان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن بێ ئەنجامبوون. حکومەتی راستڕەو سەرباری ناڕەزایەتیەکان بۆ ئەوەی پرۆسەکە بخاتە کارنامەی پەرلەمانەوە و سەرلەنوێ هەوڵەکانی خستەوەگەڕ.
بە گوێرەی پێشنیازە یاساکە، دەسەڵاتی دادوەری چیتر ناتوانێت لەبارەی لۆژیکیبوونی بڕیارەکانی دەوڵەتەوە بڕیار بدات. ئەو بڕگەیە بە تایبەتی کاریگەری دەکاتە سەر دانانی وەزیرەکان.
هـ . ب