لە مارسیلیا شەهید بەرژین جاندا بە بیر هێنرایەوە
لە مارسیلیا مەراسیمی یادکردنەوە بۆ بەرژین جاندا کە بە هۆی لافاوەوە شەهید بووبەڕێوەچوو.
لە مارسیلیا مەراسیمی یادکردنەوە بۆ بەرژین جاندا کە بە هۆی لافاوەوە شەهید بووبەڕێوەچوو.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوە بۆ شەهید بەرژین جاندا بەڕێوە چوو، کە لە ٧ی نیساندا بەهۆی لافاوەو لە خاکورک ژیانی لەدەستدا.
بنەماڵەی شەهید بەرژین جاندا لە مارسیلیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد مەراسیمی پرسە و یادکردنەوەیان بەڕێوە برد و کوردانی دانیشتووی شارەکە و دەوروبەر تێدا بەشدارییان کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، کورتە فیلمێک لەسەر شەهید بەرژین جاندا نمایشکرا.
بەناوی بنەماڵەکەیەوە وتارێک پێشکەش کرا. کەسوکار و بنەماڵەی شەهید ڕایانگەیاند کە ڕێبازی شەهیدان بەردەوام دەکەن و ڕایانگەیاند: "هەر دارێک لە کوردستان بە خوێنی شەهیدان ئاو دراوە، قورسترین شت ئەوەیەکە مرۆڤ هەستی خۆی لەبارەی شەهیدانەوە دەرببڕێت، ئێمەش دڵسۆزی و وەفاداریمان بە شەهیدان دووپات دەکەینەوە و سەرخۆشی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و سەرجەم گەلی کورد دەخوازین.
یادی بەبیر هێنانەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.