شەرمەزارکردنی ١٥ی شوبات: ئازادیمان گرێدراوی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە

بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجانی کورد، لە ئەوروپا پلانگێڕی نێونەتەوەی ١٥ی شوبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە هەرێمی لینزی نەمسا کۆبوونەوە و لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ڕێپێوانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) پێکهێنرا و گەل لە ژێر دروشمی 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلە' گردبوونەوە.

ڕێپێوان لە ڤۆلکسگارتەن دەستپێکرد و لە ستاتلاز بەدوایهات.

هاوسەرۆکی پارتی کۆمەڵگای ئازادی نەمسا ئەحمەد زیرەک، لە گۆڕەپانی شارەکە قسەیکرد و وتی: هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبین، ئێمەی گەلی کوردیش ئازاد نابین".

ئۆسلۆ

لە ئۆسلۆ لەلاین کوردان و دۆستەکانیانەو بە چالاکی و بڵاوکردنەوە، پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرد و ڕێپێونیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی چالاکیەکاندا کە لە لایەن نەجەدەکە-ئۆسلۆ پێکهێنرابوو، لە ناوەندی ئۆسلۆ گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.

هۆڵەندا

ئەندامانی تەجەشە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەنجانی شەهید چەکدار جانفیدا، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەی چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵای پەکەکە بەرزکرایەوە. دروشمی 'گەنجانی گینافیدایی ڕێبەر ئاپۆیین' وترایەوە.

شتوتگارت

ئەندامانی تەجەشە و تەکۆژن، لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە ناوەندی کرین و فرۆشتنی شتوتگارت چالاکییان ئەنجامدا و لە چالاکیەکدا ئاڵای پەکەکەیان هەڵواسی. سڵاویان لە تێکۆشانی پەکەکە کرد.

ئانتوەرپەن

ئەندامانی تەجەشە لە ئانتوەرپەن لە دژی پیلانگێڕی چالاکیەکی شەرمەزارکردنیان ئەنجام دا.

گەنجان وتیان: "هەتا ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین". گەنجانی ڕێپێوانەکە چەندین جار دورشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە