سەرۆککۆمارەکانی فەرەنسا و ئێران پرسی بەرەوپێشبردنی پەیونەدییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد

سەرۆککۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و هاوتا ئێرانییەکەی ئیبراهیم رەئیسی پەیونەدیی تەلەفونیان ئەنجامدا و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

محەمەد جەمشیدی جێگری رەئیسی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە هەردوولا لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەیاندا لە سەر بابەتەکانی وەک "دانوستانەکان لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی، پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان"گفتوگۆیان کردووە.

راگەیەندرا کە پەیوەندییە تەلەفونیەکە کە دوای ئازادکردنی دوو هاوڵاتی فەرەنسی لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە و ماوەی ٩٠ خولەکی خایاندووە.

بێنیامین بریێ کە ئایاری ٢٠٢٠ دەستگیرکرابوو و هەروەها بێرنارد فیلان کە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ دەستگیرکرابوو، مانگی رابردوو ئازاد کران.

لە ١٠ی شوباتیشدا توێژەرێکی ئێرانی فەرەنسی بە ناوی فەریبا عادلخا ئازادکرابوو.

راگەیەندرا کە ماکرۆن و رەئیسی لە سەر 'نەشەرێیەک رێککەوتوون' بەڵام وردەکاری ئەو نەخشەیە ئاشکرا نەکراوە.

لە ئێران تائێستا ٤ هاوڵاتی فەرەنسی دەستبەسەرن. وەزیری دەرەوەی فرەنسا کاسرین کۆکۆنا ١٦ی ئایار لە لێدوانێکدا داوایکردبوو کە ئەو کەسانە دەستبەجێ ئازاد بکرێنهەروەها رایگەیاندبوو کە ٣٥ هاوڵاتی ١٢ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا تائێستا لە ئێران دەستبەسەرن.

هـ . ب