سەرۆکی هاوپەیمانیی چەپی ڕادیکاڵی یۆنان دەستی لەکارکێشایەوە

بەهۆی سەرنەکەوتن لە هەڵبژاردنەکان، ئەلێکسیس چێپراس دەستلەکارکێشانەوە لە سەرۆکایەتی SYRIZA ڕاگەیاند.

چیپراس ئاماژەی بەوە کرد پارتەکە پێویستی بە گۆڕانکارییە، گوتی: "کاتی سەرەتایەکی نوێ هاتووە، ڕەنگە ئەم ئەنجامە نەرێنییە ببێتە دەسپێکی گۆڕانکاری و هەر دەبێت وەهاش بێت. دەستبەرداربوون و بڕیاری دژوار و شکست لەم کاروانە دژوارەدا هەبوون، بەڵام ئەم کاروانە کاریگەری گەورەی لەدوای خۆی جێهێشت".