سوپای سودان پێگەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتوم بۆردوومان دەکات
لە خەرتوم فڕۆکە جەنگیەکانی سودان بۆردوومانی پێگەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرای کرد.
لە خەرتوم فڕۆکە جەنگیەکانی سودان بۆردوومانی پێگەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرای کرد.
ئەم هێرشانە پاش ئاگربەستە یەک ڕۆژییەکەی سوپای سودان دێت لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێشێلکاری بەخۆوە بینیوە لەشێوەی پێکدادانی جیا جیا لە خەرتومی پایتەخت و باشوری ئوم دەرمان.
لەگەڵ ئەوەشدا، والی باکوری ڕۆژئاوای دارفۆر، نەمر عەبدوڵڕەحمان ڕایگەیاند، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست لە ویلایەتەکە پاش کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی پۆلیس و ئاسایش و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کەسانی دیاری ویلایەتەکە.
ڕۆژی چوارشەممە، نێردەی نێونەتەوەیی لە سودان، سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرای تۆمەتبار کرد بە پێشێلکاری جیاواز و هێرشی سەربازی سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەکلایەنە لە ڕۆژی جەژن لەلایەن هەردوو هێزەکەوە.