ترەمپ سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی واژۆکرد کە بە شێوەیەکی فەرمی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سوریا لادەبات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی واژۆکرد کە بە شێوەیەکی فەرمی سزاکانی ئەمریکا لەسەر سوریا لادەبات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە، بڕیارنامەیەکی واژۆکرد کە بە شێوەیەکی فەرمی کۆتایی بە زۆربەی سزا ئابوورییەکانی سەر سوریا دەهێنێت.
ئەم بڕیارە لەسەر ئەو بەڵێنانە بووە کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی ڕیازدا بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا دراوە.
کارۆلین لیویت وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بڕیارەکە بۆ هاندان و پشتگیریکردنی وڵاتەکەیە بۆ سەقامگیری و ئاشتی دراوە.
براد ئێسمیت، بەڕێوەبەری هەواڵگری دارایی و تیرۆری وەزارەتی دارایی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامانجی ئەم هەنگاوە کۆتاییهێنان بە دابڕانی دارایی نێونەتەوەیی سوریا و کردنەوەی دەرگای بازرگانی جیهانی و هەروەها دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی سوریایە لەگەڵ دراوسێکانی لە ناوچەکە و ئەمریکایە.
ترەمپ لە ١٣ی ئایاردا، لە میانی گەشتێکیدا بۆ ڕیاز ڕایگەیاند کە ئەمریکا سزاکان هەڵدەگرێت و وتبووی، دەیەوێت دەرفەتێکی مێژوویی بە حکومەتی نوێی دیمەشق بدات. دوای مانگێک لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری کاتی سوریا کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
لەو کاتەوە واشنتۆن بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی سوریا بۆ سیستەمی دارایی جیهانی زۆربەی سزاکانی سەر سوریای هەڵوەشاندەوە و بۆ هاندانی ڕێککەوتنی نوێ بۆ داهاتووی سوریا فەرمانی ڕێگەپێدراوی دەکرد.