پێشێل کاری لە بەرامبەر کاری ڕۆژنامەوانی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە بارەی دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەوانی و پێشێلكارییەكان بەرامبەر ڕۆژنامەوانان لە هەرێمی كوردستان و عێراق، ئاماژەی بەوەکردووە، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان پەرەی سەندووە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات بەشێك لەو پێشێلكارییانە لە ئەنجامی هێرشە سەربازییەكانی توركیا و داعش لە هەرێمی كوردستان سەری هەڵداوە. ئەوەشی خستووتەڕوو، بەشێكی زۆری پێشێل کارییەکان، كە دژی مافەكانی مرۆڤ و گەلانی عێراق و هەرێم ئەنجام دەدرێت و لەلایەن ڕاپۆرتە باوەڕ پێكراوەكانەوە پشتڕاستكراونەتەوە.
باسی لەوەشكردووە، گرتن، گوشار، هەڕەشە، توندوتێژی و سنوورداركردنی ئازادی ڕادەربڕین و كاری ڕۆژنامەوانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان پەرەی سەندووە بووەتە مەترسی لەسەر ژیانی ڕۆژنامەوانان.