ئاگرە مەزنەکەی یۆنان ١٢ ڕۆژە بەردەوامە

ئاگرە مەزنەکەی دارستانەکانی یۆنان وەک مەزنترین ئاگری یەکێتیی ئەوروپا، ١٢ ڕۆژە بەردەوامە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی ئەوروپی کۆپەرنیکۆس (EMS)، ئەو ئاگرەی لە ١٩ ی ئاب لە هەرێمی ئێڤرۆس کەوتەوە، بەشێکی زۆری پارکی میللیی دادیای لەناوبردووە، کە زیاتر لە ٨١ هەزار هێکتار لەخۆدەگرێت.

وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، بالاز ئوژڤاری، ڕۆژی سێشەممە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لە ئەمریکایە.

بەقسەی ئوژڤاری، ١١ فڕۆکە و هێلیکۆپتەر لە کەشتییە ئەوروپییەکانەوە ڕەوانەکراون بۆ یارمەتیدان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە پارکی نیشتمانی دادیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، کە ٤٠٧ ئاگرکوژێنەوەیان لەگەڵدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی ئەوروپی کۆپەرنیکۆس، ئەمە مەزنترین ئاگرە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٨ ـەوە.