ئاماری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی هاوایی لە زیادبووندایە

ئاماری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هاوایی لە ھەڵکشاندایە و بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، لانیکەم ۳۶ کەس گیانیان لەدەستداوە. ھەروەھا کەسانێکی زۆر ڕزگارکردنی گیانیان ناچاربوون بوون خۆیان ھەڵدەنە ناو زەریا.

بەھۆی زریانی دۆڕای، ئاگری دارستانەکان زیاتر تەشەنەی سەندووە. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کاربەدەستان بڵاویانکردووەتەوە، تا ئێستا لانیکەم ۳۶ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا دوورگەی مائوی بە ئاگر گەمارۆ دراوە و شارۆچکەی گەشتیاری لاهاینا، کە دەکەوێتە کەنارئاوی ڕۆژئاوای مائوی، ئاگر زۆربەی خانوو و دوکانەکانەکانی گرتووەتەوە.

ئاسایشی کەناراوەکان ڕایانگەیاندوە، ١٢ کەسیان لە کەناراوەکانی لاهاینا ڕزگار کردووە.

بە وتەی جێگری حاکمی ویلایەتەکە، "دۆخەکە زۆر دژوار و کارەساتبارە و ژمارەیەکی زۆر بریندار لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان، کە هەندێکیان بەشێک لە جەستەیان سووتاوە و ھەندێکی دیکەش بەھوی دوکەڵی ئاگرەکە کێشەی ھەناسەدانیان بۆ دروست بووە و زیان بە کۆئەندامی ھەناسەدانیان گەیشتووە".

ژ.ن