ئەمریکا لە دێرەزوور دژی گروپەکانی سەر بە ئێران هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا
ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمریکا لە دێرەزۆر کە دەکەوێتە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٩ کەسی سەر بە گروپەکانی ئێران کوژراون.
ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمریکا لە دێرەزۆر کە دەکەوێتە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٩ کەسی سەر بە گروپەکانی ئێران کوژراون.
ڕابی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا (سوهر) کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە، ڕاگەیەندراوێکی بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی بلاوکردەوە و وتی: "لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو شوێنانە کە گروپە لایەنگرەکانی ئێران بەکاریان دەهێنن ٩ کەس کوژراوە".
لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە، ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی کە لەسەر کارمەندانی ئەمریکا ئەنجامدراوە "مەغزەنێکی چەک و جەبلخانە"ی سەربە ئێرانی لە سوریا، کرد بە ئامانج.
بەرپرسێکی پنتاگۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێرشێکیان بۆ سەر ناوچەیەک لە سوریا ئەنجامداوە کە سوپای پاسدارانی ئێران بەکاری دەهێنن، هێرشەکە هێرشێکی پاراستنی بووە".
ئۆستین وتی: ئەم هێرشە لەلایەن ٢ فڕۆکەی جۆری ئێف ١٥ی ئەمریکی لە دژی مەغزەنێکی هەڵگرتنی چەک ئەنجامدراوە.
بەرپرسێکی پنتاگۆن ڕایگەیاند: "هێرشەکە وەڵامێکە بۆ ئەو هێرشانەی کە لە بەرامبەر کارمەندانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئەنجامدرا بوو".
سوپای ئەمریکا هێزەکانی ئێران بە بەرپرسی ئەم هێرشانە دەبینێت.
لەگەل دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردووە، هێرشەکان لەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە زیادی کردووە.