ئەندامانی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای ڕاگەیاندراوی نیودەلهی واژۆدەکەن
دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای (SCO)، لە کۆبوونەوەی بیست و سێهەمی خۆیان لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە ڕاگەیاندراوی نیودەلهی واژۆ دەکەن.
دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای (SCO)، لە کۆبوونەوەی بیست و سێهەمی خۆیان لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە ڕاگەیاندراوی نیودەلهی واژۆ دەکەن.
لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا، دەوڵەتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەیان واژۆ کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، جیهان زۆر گۆڕاوە و گەیشتۆتە قۆناغێک، دەبێت دامەزراوە قووڵەکان کاریگەری زیاتریان هەبێت.
ژمارەی دانیشتووانی ئەم دەوڵەتە ئەندامانە دەگاتە ٣.٥ ملیار کەس. واتە نزیکەی نیوەی کۆی دانیشتووانی زەوی.
سەرۆکی هیندستان، نارێندرا مۆدی، ئاماژەی کرد بە پێویستی و بەرژەوەندییە سەرەکییەکان و گوتی: "ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای ٤٠٪ ی دانیشتووانی جیهان و سێیەکی ئابووری جیهان پێکدەهێنێت، بۆیە هەموومان بەرپرسیارین".
چین سەرقاڵی پەرەپێدانی ڕێگەی بازرگانییە. بەقسەی سەرۆکی چین، شی جین پینگ، پێویستە هاریکاری گومرکی لەنێو ڕێکخراوەکەدا بەهێزتر بکرێت.
سەرۆکی ڕوسیا، ڤیلادیمێر پوتین پێشنیاری کرد، ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای ببێتە ناوەندێکی جیهانی دژی هەموو مەترسییەکانی سەر هەرێمەکە.