بە دیمەن

ئوغور شاکار چالاکوانی فیدایی یادی کرایەوە

ئوغور شاکار کە لە ساڵی ٢٠١٩ دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، لە بەردەم دادگای کرێدێلف ئەو شوێنەی چالاکییەکەی ئەنجامدا، یادی کرایەوە.

ئوغور شاکار لە٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ لە بەردەم دادگای کرێدێلف دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ساڵی ١٩٩٩ دژی ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیریی ڕەها کە بەسەریدا سەپێندراوە،  ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە شوێنی چالاکییەکە یادی کرایەوە.

یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی لە کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەک کە لەو کاتەدا چالاکییەکەی ئەنجامدابوو بەڕێوەچوو.

لە یادەکەدا، سەبارەت بە ئوغور شاکار و چالاکیەکەی وتار پێشکەش کران و نامەیەک کە شاکار پێش چالاکییەکەی نووسیبووی خوێندرایەوە.

پاشان چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.