ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئیمرالی زیندانی کراوە، نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی ژیانی بەر دەست نییە. مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرانی بە تەواوی لێی سەندراوەتەوە. بە بەمەبەستی شکاندنی ئەم گۆشەگیرییە، لە ١٠ی تشرینی یەکەم لە ٧٤ ناوەند لە سەرانسەری جیهانەوە هەڵمەتی" ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێکرد.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سی پی تی تا ئێستاش لە بەرامبەر گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان بێدەنگن. هەروەها پشتیوانی لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" تا دێت لە بەرفراوان بووندایە.
وتەبێژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارتی ئوسکال هەرریا بیلدو، کە گەورەترین پارتی هاوپەیمانی وڵاتی باسکە، ئیگۆر زولایکا، لە ١٠ی تشرینی یەکەم سەبارەت بە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵمەتی ئازادی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.
"گۆشەگیری بۆتە هۆی نیگەرانی
زولایکا سەبارەت بە گۆشەگیریی وتی: " گۆشەگیری ئیمرالی خەڵکی نیگەران دەکات و ئەمەش جێگای قبوڵ کردن نییە و وتی، پێویستە ڕێبەری مێژوویی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی ئێمەی باسک گرنگە؛ چونکە ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە".
زولایکا سیاسەتمەداری باسک، سەرنجی بۆ ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد ڕاکێشا و وتی: "ئازادی ئۆجالان هەم بۆ چارەسەری پرسی کورد و هەم بۆ ئاشتی نێوان تورکیا و کورد زۆر پێویستیە. عەبدوڵا ئۆجالان وەک ڕێبەری مێژوویی گەلی کورد توانای چارەسەرکردنی کێشەی کورد هەیە. بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕەکە بهێندرێت، پێویستە چارەسەرێکی دیموکراتیک دەست پێبکات.
"پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان بدرێت و ئازاد بکرێت"
زولایکا داوای لە دەوڵەتی تورک کرد گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان لاببات و ئازادیی مسوگەر بگرێت و وتی: "پێویستە پاڵپشتی لە هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەم بکرێت، هەڵمەتێکی هاوشێوە بۆ ئازادیی زیندانیانی سیاسی باسک لە وڵاتی باسکدا بەڕێوەدەچێت. "بە بەشداریکردنمان لە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان پشتیوانی خۆمان بۆ کورد نیشان دەدەین".