ئیلیۆن ماسکی ملیاردێر پارتێکی بە ناوی "پارتی ئەمریکا" ڕاگەیاند
هاووپەیمانی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر ئیلیۆن ماسک ڕایگەیاند پارتێکی سیاسی دامەزراندوە.
هاووپەیمانی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، ملیاردێر ئیلیۆن ماسک ڕایگەیاند پارتێکی سیاسی دامەزراندوە.
سەرۆکی تێسلا و سپەیس ئێکس ئیلیۆن ماسک لە ئەکاونتی X ی خۆییدا ڕایگەیاند کە "پارتی ئەمریکا"ی دامەزراندوە.
ماسک لە دژی پڕۆژە یاسای بودجەی سەرۆکی ئەمریکا بوو کە قەرزی گشتی زیاد دەکات، بەڵێنی دابوو ئەگەر پڕۆژە یاساکە پەسەند بکرێت، پارتێک دادەمەزرێنێت.
ماسک کە ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەربژێر بکات، لە ٤ی تەمموزەوە ڕاپرسییەکی لەسەر بیرۆکەکە دەستپێکرد؛ لە ١.٢ میلیۆن کەس ٪٦٥ گوتیان "بەڵێ".
ماسک کە ڕەخنەی لە سیستەمی ئێستا گرت بەهۆی بەفیڕۆدان و گەندەڵی، ئاماژەی بەوەدا کە دیموکراسی بوونی نییە.