ئیشکگریی ئازادیی لە ستراسبۆرگ: ئێمە لە پرۆسەی ڕزگارکردنی ڕێبەر ئاپۆداین

ئیشکگریی ئازادی کە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٦١٣ـــەمیندا بەگروپێکی نوێ بەردەوامە.

ئیشکگریی ئازادیی ستراسبۆرگ

لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ــەوە، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، لە لایەن هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ' ئیشکگریی ئازادی' بەڕێوەدەچێت.

ئیشکگرییەکە هەموو هەفتەیەک لەلایەن گروپێک لە وڵاتێکی جیاوازی ئەوروپاوە بەڕێوەدەچێت، ئێستا لە هەفتەی ٦١٣ــــەهەمیندا بە سێ وڵاتپارێز لە ئەڵمانەوە بەردەوامە.

ئیشکگر، ئیلهام ئۆزاگار و غوربەت باران و عومەر بۆزکایا ڕایانگەیاند کە ئیشکگرییەکە ١٢ ساڵە بەردەوامە و تا ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت.

ئیلهام ئۆزاگار بەناوی گروپەکەوە قسەی کرد و وتی: "ئێمە لە پرۆسەی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆداین" و سەرنجی بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕاکێشا کە لە ئاستی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٢٣ وە دەستپێکردووە.

ئۆزاگار وتی: "ئەم هەنگاوە هەڵمەتێ ئازادی گەلەکەمان و ڕێبەرایەتیمانە، هەردوو پێکەوە گرێدراون.

هەروەها ئۆزاگار بەرامبەر بە بێدەنگیی سی پی تی سەبارەتی بە گۆشەگیری ناڕەزایی دەربڕی و وتی: "ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ڕزگار دەکات،  بەرخۆدانی گەلەکەمانە. ئۆزاگار داوای لە هەموو لایەک کرد بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و وتی، پێویستە گەلەکەمان بەشداری هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بن، پێویستە ئەوەی لە تواناماندا بێت لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ئەنجامی بدەین."