ژەخەکە لە ئاخن چالاکی سازکرد

گەنجان چوونە ناو ئاکویس پلاتز لە ناوەندی شاری ئاخن و لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دروشمیان وتە.

لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا ئەندامانی رێکخراوی ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە) و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بەمەبەستی راکێشانی سەرنج بۆ سەر گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکیان سازکرد.

گەنجان لە ئاکویس پلاتز لە ناوەڕاستی شارەکە کۆبوونەوە و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن"، "ئازادی بۆ ئۆجلان، ئازادی بۆ کوردستان"یان وتەوە.

گەنجان چەندین بڵاوکراوە کە وێنەی عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەر بوو لەگەڵ ژمایەک بروشور لە بارەی گۆشەگیرییان بڵاوکردەوە.

هـ . ب