ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە وڵاتی خۆیان دەربەدەر بوونە لە ئاستێکی ڕکورد شکێندایە

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران (IOM) "ڕاپۆرتی جیهانی کۆچی ٢٠٢٤"ی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی کۆچبەرەکان لە جیهاندا لە ئاستی ڕکۆرد شکێندایە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران دیاری کردووە لە لە جیهاندا ٢٨١ ملیۆن مرۆڤ کۆچبەر بوونە، هاوکات دیاری کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕ و توندوتیژی، کارەسات و هۆکاری دیکەوە بەناچاری وڵاتی خۆیان بەجێ هێشتووە گەیشتووەتە ١١٧ ملیۆن کەس.

ئەم ژمارەیە بەرزترین ژمارەیە لەو کاتەوە ناوی کۆچبەران تۆمار دەکرێت.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران داوای لە دەزگاکانی نێودەوڵەتی و دەوڵەتان و بەرپرسانی دەرەوەی دەوڵەتان دەکات کرد کە کێشەی کۆچبەران چارەسەر بکەن و لە هەوڵی چارەسەریدا بن.