ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، دڵزار دیلۆک، سەبارەت بە ڕۆژەڤەکان لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ڕایگەیاند، هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ساڵێکی تێپەڕاند و قۆناغی گرنگی بڕی و ئەمە به هەموو جیهان نیشاندرا. دلزار دیلۆک سەبارەت بە هەوڵەکانی دوای کۆبوونەوەکە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند، "بێگومان وشەی 'پرۆسە' وشەیەکی سیحراوی نییە بەڵام هێرشەکان هەر نەوەستاون، دەوڵەتی تورک ویستی لە گەڵ پرۆسەکە هەندێک تابۆ بشکێنێت و بەرەو پێشەوە بچێت". هەوڵەکانی دەستپێکردنی پرۆسەکە بەردەوامە، جگە لە هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی ڕۆژەڤێک بەپێی ئەم ئامانجە، کۆمەڵکوژییەکان لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام بوون و هێرشەکان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان بەردەوام بوون، هەوڵیان داوە گەل بێ ئاو، بێ کارەبا و خزمەتگوزاری بکەن.
بە وتنی، 'با ڕێبەرایەتی لە مەجلیسی گەورەی تورکیا (TBMM) قسە بکات و لەسەر ئەم بنەمایە یاسای مافاکانی هیوا جێبەجێ دەکرێت'، سەرنجڕاکێش بوو ئەم لێدوانە لە زمانی نەتەوەپەرەستترین لایەنی تورکیا و لە TBMM ەوە ڕاگەیەندرا. ئەڵبەت هێشتا دیار نەبوو کە ئایا دوای پڕۆسەی شکست و ئەو هێرشانەی ئەنجام دران، هەڵوێستێکی جیاواز دەست پێدەکەن یان نا. بەهۆی دوژمنایەتی و بێ جدیەتی ساڵانی پێشوو، ئەمڕۆ دەبوو زۆر بەجدیەتەوە نزیکی پرۆسەکە بوونایەتەوە. گەورەترین تابۆ لە تورکیادا پرسی پارچە بوونە. ترس لە پارچە بوون، سیاسەت و سیستەم و دامەزراوە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دیاری دەکات. تابۆی دووەم پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆیە، دەترسێت تابۆی یەکەم جێبەجێ بکەن. بۆیە بە دەستپێکردنی ڕۆژەڤ لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، چاپەمەنی فاشیستی قڕکەر و دواکەوتوو و نزیک لە دەسەڵات - تا ئاستێکی کەم گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەرایەتی کەم کردەوە. ساڵێک لەمەوبەر ڕۆژنامەنووسێک کە باسی هەمان بابەتی کردبوو دەستگیرکرا، ئەمڕۆ هەمان بابەت لە سەرجەم دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن باسی لەسەر دەکرێت. هاوکات لەگەڵ پێناسەکردنی بابەتەکان، نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە عەقڵیەتی ئەوان کورد، ژن، بندەستان، کرێکار و کەسانی ئایینی جیاواز بە دوژمن سەیردەکەن.
ناوی لێ بنێن یان نا، هەر پرۆسەیەک کە ڕێبەرمان تێدا ڕۆڵی بنەڕەتی هەبێت، پرۆسەیەکی دیموکراتیکە، ژیانێکە کە لەسەر بنەمای دیموکراسی پێکەوەژیانی گەلان بنیات نراوە. ئەمە یەکێکە لە پڕۆسە بەهێزەکانی تێکۆشان. بۆیە دەبێت مرۆڤ بە هەستیاری و هۆشیاریەوە و بە بوێرییەوە لەسەر بنەمای ئەزموونە مێژووییەکان هەنگاوی بۆ هەڵبگرێت و بەم شێوەیە مانا بە پرۆسەکانی ئازادیی ڕێبەرایەتیمان و گەلەکەمان بدات."
دڵزار دیلۆک سەبارەت به بارودۆخی دەسەڵات لە پرۆسەکەدا، وتی: "دیمەنێکی پارچەکراو نیشان دەدەن و هەوڵ دەدەن گفتوگۆیەکی دوور لە راستی پێش بکەوێت، بەناوی دەوڵەتەوە نموونەیەکی دڵخۆشکەر لە به ڕپرسیارێتی نیشان نادەن. ئەم جۆره پرۆسانه بە بەڕپرسیارێتیەوە گەشەدەکات. تەنانەت کاتێک مرۆڤ لەم ڕوانگەیەوە سەیری دەکات، دەبینێت کە بەرپرسیاریەت و جددییەتی وەها نییە. بە دڵنیاییەوە ئەمە کاریگەری نەرێنی هەیە. زمانێک کە باخچەلی لە وتارەکانیدا بەکاری هێناوە، زمانی پێشەوەچوونەکانی دەست نیشان کردووە و باشتر بەرەو پێشەوەی بردووە. بەڵام زمانی ئینکاری کە لە سەرەتاوە دروست بووە بەراستی لێ تیناگەین، بانگ دەکەن، دەڵێن 'با چارەسەری پێک بهێنین' هەمیش زمانێکی ئینکار بەکار دەهێنن. زمانی سیاسەت دەبێ یەکگرتووانە بێت. لەوانەیە کەمتر بی و هێدی هێدی هەنگاو هەڵبگێڕدرێت بەڵام پێویستە بە شێوەیەکی یەکگرتوانە بڕواتە پێشەوە لەبەر ئەوە بەردەوامی ئەو ڕەوشە میدیا و ڕاگەیاندنی ژەهراوی کردووە و بەپێی قسەی دەسەڵاتداران مامەڵە دەکەن، بۆیە دەبێت دەسەڵاتداران واز لەم زمانە گڵاوە بهێنن زمانێکی ژەهراوییە.
لەو پڕۆسەیەدا کە باسمان کرد، زۆرترین لێدوانمان سەبارەت بە 'چەک دانانی پەکەکە' بیستووە. لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پرسە، لێدوانی وەک "کۆتایی بە تیرۆر" دراوە. چونکە نازانن پرۆسەکە چۆن بەرەوپێش دەچێت و بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە بەدوای پرۆسەکانی پێشوودا هاتوون، ئەو ئاکادیمی، ڕۆژنامەنووس و نووسەرانەی لە دەوری حکومەت کۆبوونەتەوە هێشتا بە پارێزەوە هەڵسوکەوت دەکەن و لەسەر هەڵوێستی خۆیان لە نزیک بە حکومەتەوە پێداگری دەکەن. لە لایەکی تریشەوە بازرگانانی جەنگیش هەن کە لەو کاتەوەی پرسی ڕێبەرایەتی هاتووەتە ئاراوە نەیانتوانیوە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان دەرکەون. پێش ئەم پرۆسەیە، هەندێکیان هەموو ڕۆژێک دەردەکەوتن و ئەو وانانەیان دوبارە دەکردەوە؛ بەڵام ئێستا لەناکاو نەماون. زیاتر و زیاتر دەبینین و زیاتر دەبینین هەموو لایەنە ئاکادیمییەکانی سەر بە حکومەت ون دەبن و لە بەرامبەر ڕاستیدا لەناودەچن.
دڵزار دیلۆک سەبارەت بە کاراکتەری سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی ئەم پرۆسەیە، وتی: "شەڕی جینۆساید لە کوردستان کوردی ناچارکرد بەرگری لە هەبوونی خۆی بکات، ناسنامەی خۆی بپارێزێت، لەهەمان کاتدا لەگەڵ شەڕی جینۆساید تێکۆشان بەڕێوە ببات، دواتر دەستی بەشەڕ کرد. کورد بیانووی زۆری هەیە بۆ ئەوەی شەڕ دەستپێ بکات، ئێستا ئەم بیانووانە هەروەک خۆی بەردەوامن. نەهێشتنی ئەو بیانوانە زیاتر لە کوردان هیوای گەلانی تورکیایە. گەلانی تورکیا لەناو ئەم شەڕەدان کە ناوێکی لێ نەنراوە، لە باکوور، باشوور، هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و ڕۆژئاوا بە تەواوی تێناگەن لە ڕووی ئابووری، مرۆیی و ئەخلاقیەوە چییان لەدەست داوە. بە ناوی دوژمنایەتی بەرامبەر کورد، تورکیا چەتەکان دژی کوردان بەکار دێنێت و ئەمەش تێچوویەکی زۆری بۆ تورکیا هەیە و بووەتە هۆی لەناوچوونێکی گەورەی ئەخلاقی."
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دڵزار دیلۆک وتی: "هیوا بەواتای بوێری بەرخۆدانە لە بەرامبەر سەختییەکاندا و هیوا هەمیشە بوونی هەیە. یەکێک لە جوانترین قسەکانی ڕێبەرایەتیمان ئەوەیە: 'هیوا لە سەرکەوتن بەنرخترە.' پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری کە بە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ڕێبەرایەتیمان دەستیپێکردووە، بەدڵنیاییەوە زۆر گرنگە بەرەو پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری برۆات، بەڵام پڕۆسەی لەو شێوەیە دەست پێ بکات یان نا، تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت و بەرخۆدانی ڕێبەرایەتیمان لە ئیمرالی بەبڕیاردارییەوە بۆ چارەسەری پرسەکە بەهێزی خۆیەوە بەردەوامە، ئەمەش گەورەترین هیوای ئێمەیە، لەهەمان کاتدا ئەرکی ئێمە لە هەموو هەلومەرجێکدا لەسەر بنەمای دیموکراتیک و ئازادی بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان. ئەم تێکۆشانە بە ئیرادەوە تا سەرکەوتن لەسەر بنەمای بەدیهێنانی ژیان، خەبات و ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان بەردەوام دەبێت. هەروەها تێکۆشانی ئێمە لەسەر بنەمای گەیشتن بە مافە کۆمەڵایەتییەکانی گەلەکەمان و مافی بەڕێوەبردنی خۆبەڕێوەبەری و خۆ پاراستنمان درێژەی هەیە."