ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە)، ناسنامەی چوار گەریلای ئازادی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە لە یەک کات و شوێندا پێکەوە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە-نەڕەچە بەم شێوەیەیە:
"بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات دەکەینەوە، کە لە شووباتی ٢٠١٨دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.
لە قۆناغێکدا کە هێرشەکانی دووژمن لە سەختترین کاتییدا بوو، هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات بەهەڵوێستی فیداییانەوە ئاستی نەبەزیوویی گەریلایەتی ئاپۆییان سەلماند و ناوی خۆیان لە مێژوویی تێکۆشاندا نەخشاند. هاوڕێیانمان بە ڕوحی فیدایی ئاپۆییانەوە هەموو دەرفەتێکی خۆیان بەکارهێنا لە وەڵامدانەوەی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک کە بۆ تەسفییەکردنی پەکەکە بوو.
هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات بە باوەڕی بەرز و دڵسۆزی بتەویان بە بەهاکانی ئازادی لە دژی هەموو زەحمەتییەکان وەستانەوە بوونە ئافرێنەری پێشکەوتنە مێژووییەکان و دەستکەوتەکانی ئێستا. بەم هۆکارە گەلەکەمان و بنەماڵەی هێژایی شەهیدانمان چەندە سەربەرزبن بە ڕۆڵەکانیان لە جێگەی خۆییەتی و سەنگینە. بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادیی ئەم میلیتانە ئاپۆییە فیدایانە و ئەرکی سەردەمیمان جێبەجێ بکەین و لە کەسێتی هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات دا شایستەی هەموو هاوڕێیانی شەهیدمان ببین.
لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات و گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: باران چیا
ناو و پاشناو: مەحسووم قاسمی
شوێنی لە دایکبوون: خۆی
ناوی دایک و باوک: ئایشە - موحەمەد
کات و شوێنی شەهید بوون: شوباتی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
***

ناسناو: فەرزاد سەما
ناو و پاشناو: بارش ئۆزدەن
شوێنی لە دایکبوون: ئاگری
ناوی دایک و باوک: بەلکزار - محەمەد
کات و شوێنی شەهید بوون: شوباتی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
***

ناسناو: موراد ئەرداڵ
ناو و پاشناو: عەبدولحەکیم گۆرەن
شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ
ناوی دایک و باوک: سەعدیە - ئیسماعیل
کات و شوێنی شەهید بوون: شوباتی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
***

ناسناو: ڕۆژهات ڕۆژهەڵات
ناو و پاشناو: ئیلیاس حەکیمی
شوێنی لە دایکبوون: ماکۆ
ناوی دایک و باوک: زاهیدە - فەهیم
کات و شوێنی شەهید بوون: شوباتی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
***