قەسەدە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٢ داگیرکەر کوژراون

ناوەندی ڕاگەیاندی قەسەدە ڕایگەیاندا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری دواییدا ١٢ چەتە کوژراون و ٢٢ی دیکەش بریندار کراوەن کە ٣ لەوانە سەربازی دەوڵەتی تورکە.

ڕاگەیاندراوی قەسەدە

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە دەربارەی ٢٤ کاتژمێری شەڕ و پێکدانەکان لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

قەسەدە ڕایگەیاند، دوێنێ دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بەردەوام بوون لە هێرش و بۆردوومان كردنی گوندەكانی دەورووبەری بەنداوی تشرین، بەڵام هێرشەكانیان هیچ زیانێكی ئەوتۆی نەبوو، هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی هێزەكانماندا ١٢ چەتە كوژران و ٢٥ چەتەی دیكە بریندار كران و ژمارەیەک زرێپۆش و ئۆتۆمبێل لەناوبران.

لە ڕاگەیاندراوكەدا هاتووە، دوێنێ دەوڵەتی تورك بە بەچەكی قورس و تۆپ دەوروبەری بەنداوی تشرینیان بۆردوومان كرد، بەڵام هێچ زیانێكی ئەوتۆی نەبوو، هێزەكانمان خاڵێكی چەتەكانی لە باشووری منبج كردە ئامانج، بەهۆیەوە چوار چەتە كوژران و ١٢  چەتی دیكە برینداربوون.

چالاکی یەکنەکانی شەهید هاروون

هاوكات یەكینەكانی شەهید هاروون لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانیان سێ ئۆتۆمبیلی چەتەكانی كردە ئامانج و لەناوبرا، هەروەها هێزەكانیان لە بەرەی قەرەقۆزاق بنكەی “هەوشریە”ـی چەتەكان و هێزەكانی سەر بە دەوڵەتی داگیركەری تورك كردە ئامانج، بەهۆیەوە سێ سەربازی دەوڵەتی تورك و سێ چەتەی دیکە بریندار کران، زرێپۆشێك و دوو ئۆتۆمبیل لەنابران.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەی هێزەكانیان لە بەرەی قەرەقۆزاق خاڵێكی چەتەكان كرایە ئامانج، كە بەهۆیەوە پێنج چەتە بریندارکران، دواتر فڕۆكە و تۆپخانەكانی دەوڵەتی تورك هێرشێكی فراونیان بۆ گوندەكانی سنوورەكە دەستپێكرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، چەتەكان و هێزەكانی دەوڵەەتی تورك چوارجار هێرشیان كردە سەر هێزەكانمان بەهۆیەوە دوو شەڕڤان بە سووكی برینداربوون، هاوڵاتییەكی مەدەنیش شەهید بوو.

لە بەرانبەردا هێزەكانیان دوو ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر چەتەكان ئەنجامدا، لە ئۆپەراسیۆنی یەكەمدا شەش چەتە كوژران، لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا دوو چەتە كوژران دووی دیكەش برینداربوون، هەروەها سێ ماتۆڕسكیلیش تێكشكێندران.

دوێنێ كۆی گشتی كوژاروەكانی چەتە و هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك، ١٢ چەتە كوژران، كە دوو كەسیان ڕەگەزنامەی ئوزبەكستانی هەبوو، هەروەها ٢٥ چەتەش برینداربوون.