سەرێکانی: ٧ چەتە کوژران، زرێپۆشێک تێکشکێنرا، فڕۆکەیەکی چاودێری خرایە خوارەوە

شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارەدێی سەرێ کانی سەر بە حەسەکە بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا ٧ چەتە کوژران، زرێپۆشێک تێکشکێنرا، فڕۆکەیەکی چاودێری خرایە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سوریا دیموکرات لە سەرێکانی لە بەرخۆدانی قارەمانانە بەردەوامن.

لە شەڕ و پێکدادانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٧ چەتەی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی کوژراون، هاوکات ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر تێکشێندراوە.

لە رۆژئاوای سەرێکانیش، هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیان فرۆکەیەکی چاودێری سوپای تورکی داگیرکەر بخەنە خوارەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی سەربە سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە نزیک یەکتربری گوندی تەل خەلەف لە رۆژئاوای سەرێکانی و لە کێڵگەی مەجی لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی.

ف.ق