فه‌رمانداره‌تی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سیڤیلیان له گوندی باغۆز ده‌رخستووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به دوایین قۆناغی ڕزگاركردنی گوندی باغۆزكردووه كه دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌ستی داعشه.
قه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند، به ڕزگاركردنی باغۆز ته‌واوی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له چه‌ته‌كانی داعش پاك ده‌بێته‌وه.
عەدنان عەفرین یەکێک لەفەرماندەکانی قەسەدە لەهەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی کۆتایی لەباخۆزبۆئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی، " دوای دەرخستنی خەڵکی سیفیل لەباخۆز، دەستمان بەئۆپەراسیۆن کردووە."
عەفرین وتی ئەو خەڵەک ڕزگارکراوە ڕەوانە هەرێمە ئارامەکان کراون. عەدنان عەفرین ئاشکرای نەکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە چەندە دەخایەنێت و وتی، چەتەکانی داعش بەسەدان مین-یان چاندووە وتونێل-یان هەڵکوڵاوە و ئەمە کاتی دەوێت.
مەزلووم عەبدۆیەکێکی ترلەفەرماندەکانی قەسەدە لەشەڕی باخۆز،بۆئاژانسی ڕۆیتەرزقسەی کردبوو و وتبووی، هەڵمەتەکە لەوانەی چەند هەفتەیەک درێژە بکێشێت.
ک٠ش