قەسەدە هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر عەین عیسا تێکشکاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە هێرش  بڕواتە ناو عەین عیسا، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە بەرەنگارییان کرا و هێرشەکەیان تێکشکێنرا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خواستی بە هێرشکردن بڕواتە ناو گوندی موئەلەک و شارۆچکەى عەین عیسا و رێگای ئێم ٤ی نێودەوڵەتی.

هێزەکانی قەسەدەش بەرەنگاری ئەو هێرشە بەرفراوانە بوونەوە و هێرشی داگیرکەرانیان تێکشکاند و ناچاریان بە پاشەکشەکردن.

دوای تێکشکاندنی ئەو هێرشە داگیرکەرییە، دەوڵەتی تورک ٢ شوێنی بۆردومان کردووە.

هەروەها کاتژمێر ٢١:٣٠ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی سۆخانکێی لە ناوچەى شەرای عەفرین بۆردومان کرد. لەبارەی ئەو بۆردومانە و زیانەکانیەوە زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەموو رۆژێک ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا  بۆردومان دەکات، یان هێرشی دەکاتە سەر.

ژ.ت