دۆخی تەندروستی سەبری کایا زیندانی نەخۆش زۆر خرابە

دۆخی تەندروستی سەبری کایا زیندانی نەخۆش کە دووەمین جارە بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە زۆر خرابە

سەبرا کایا بەهۆی جەلتەی دڵەوە و خوێنبەربوون لە مێشکیدا ١٠ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شاری عوسمانیە خەوینرا و دواتر گەڕێنرایەوە بۆ زیندان، بەڵام جارێکیتر بەهۆی تێکچوونی تەندروستیەکەی بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

دۆخی کایا لە دوێنێوە زۆر تێکچووە و لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیە. دیلان کایا کچی سەبری کایا ڕایگەیاند، دۆخی باوکی زۆر خرابە و لە دوێنێوە لە بەشی فریاکەوتنی خێرایە و ڕۆژ بە ڕۆژ تەندروستی جرابتر دەبێت.

ف.ق