لە بیەفلدی ئەڵمانیا ١ی ئایار پیرۆزکرا

کوردستانیان و چەپەکانی تورکیا و ئەڵمانیا لە شاری بیەفلد ١ی ئایاریان پیرۆز کرد.

لە شاری بیەفلدی ئەڵمانیا یەکێتی هێزی دیموکراتی ١ی ئایار جەژنی کرێکارانی پیرۆز کرد.

بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە ٧ جێگای تر ٧ چالاکی ئەنجامدران.

رێکخستنەکانی کوردستان و تورکیا و هاوڵاتیانی هەرێمەکە و بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و گەنجانی پارتی چەپی ئەڵمانیا بەشداریان لە چالاکیەکانی ١ی ئایاردا کرد.

لەسەر ناوی جەماوەری بەشدار لە ستاسیۆنی شەمەندەفەری ناوەندی بیەفلد نەوزاد شاهین قسەی کرد و لەدژی کاپیتالیزم قسەی کرد.

دوای قسەکردن و خوێندنەوەی ڕاگەیەنراوەکان، ڕێپێوان دەستیپێکرد و چالاکیەکە بۆ میتینگ گۆڕا.

چالاکی لە گۆرەپانی کیسیلبرینگ کۆتایی هات.

ف.ق