لە ٣١ شاری باکووری کوردستان و تورکیا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکان لە بەرانبەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە ٣١ شاری باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکان لە بەرانبەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە ٣١ شاری باکووری کوردستان و تورکیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٣١ شار بوو ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە.
ناوی ئەو شارانەی کە قەدەغەی هاتوچۆیان تێیایدا ڕاگەیەنراوە ئەمانەن:
ئەدەنە، ئەنقەرە، ئانتالیا، ئایدن، بالیکەسیر، بورسە، دەنیزلی، ئامەد، ئەرزەڕۆم، ئەسکیشەهیر، دیلۆک، هاتای، ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، مەڕەش، قەیسەری، کۆجائەلی، کۆنیا، مەلەتی، مانیسا، مێردین، مێرسین، موغلا، ئۆردو، ساکاریا، سامسوون، ڕوحا، تەکرداغ، ترابزۆن، وان و زونگوڵداغ.
ف.ق