هەدەپە لە دژی ساختەکاری ئاکەپە پەروەردە دەدات

هەدەپە لەدژی فرتوفێڵ وساختەکاری ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕبەو ئەندامانەی خۆی پەروەردە دەکات کە دەچنە سەر سەندوقەکانی دەنگدان.

ڕێکخستن-ی هەدەپە-ی ناوچەی باقجیلەر-ی ئیستانبول،پەروەردە بەو ئەندامانەی خۆیی دەدات کە بۆ چاودێریکردن لەسەرسەندوقەکانی دەنگدان ئامادەی کردوون. پەروەردەی هەڵبژاردن لە ناوەند بنکەی دەنگدان-ی گەڕەکەکان ئەنجام دەدرێت. لەپەروەردەکەدا لە ڕێگەی سلاید و بڵاوڤۆک باس لە ڕێبازی یاسایی وشێوازی هەڵسوکەوتی یاسایی دەکرێتلەسەر سەندوقەکانی دەنگداندا. ئەندامی کۆمیسیۆنی پەروەردەی هەڵبژاردنەکانی هەدەپە-ی باقجیلار، زەکی یلباسان وەبیری هێنایەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بە هۆی فرتوفێڵ وساختەکاری ئاکەپە ژمارێکی زۆر لە دەنگی دەنگدەران دەدزرا و باسی لە پەروەردەکەی خۆیان-ی کرد.

' بۆ پاراستنی سەندوقەکان'

یلباساب دەستنیشانی کرد کە بۆ پاراستنی سەندوقەکان چییان لەدەست بێت دەیکەن و وتی،" وەک ڕێکخستنی هەدەپە-ی باقجیلار لە هەمو بنکەکانی دەنگدان ئەندامانی چاودێری خۆمان پەروەردە دەکەین. و چاودێرانی سەر سەندوقەکانی بۆئەوەی کە بتوانن پێش لە ساختەکاری بگرن پێشوازیی لەم پەروەردە دەکەن."

یلباسان باسی لەوە کرد کە ئێمە باش دەزانین کە لەم هەڵبژاردنەشدا ساختەکاری ئەنجام دەدرێت. پێویستە ئەندامانی هەدەپە کە وەک چاودێر لەسەرسەندوقەکانن هۆشیاربن.

بەتایبەتی گەنجان

زەکی یلباسان-یش خۆی ئەندامی ئەو گروپە چاودێرەیە کە لە نێوان ١٨ بۆ ٣٠ سال تەمەنیان هەیە و وتی، " لەم هەڵبژاردنەدا بەتایبەتی گەنجانی ئێمە پارێزگاری لە سەندوقەکان بە گرینگ دەزانن و خۆیان داوا دەکەن کە ببن بە چاودێر. ئەوە جێگەی خۆشحاڵییە، ئەندامانی ئێمە باش دەزانن کە پاراستنی هەردەنگیک ، پێش لەڕژانی فرمێسکی و خوێن دەگرێت.بەو بیروباوەرەوە کار دەکەن. کاتی پەروەردەکەمان بە پێی مانگی ڕەمەزان داناوە.

ک-ش