گەڕەکێکی ئەلباک خرایە قەرەنتینەوە

گەڕەکی خرابەی سەر بە ناوچەی ئەلباکی شاری وان بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خرایە قەرەنتینەوە و رێگای هاتوچۆی لێ قەدەغە کرا.

دوای ئەوەی دانیشتوویەکی گەڕەکی خرابەی ناوچەی ئەلباک لە ئەستەنبولەوە گەڕایەوە و ئاشکرا بوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، هەموو گەڕەکەکە خرایە ژێر چاودێریەوە و هاتوچۆی لێ قەدەغە کرا.

پێشووتریش لە ناوچەی ئەلباکی شاری وان، هەر یەک لە گەڕەکەکانی ئەسەنیاماچ و حەوتی حوزەیران و ئیلیجاک و مەزرایا بەلی یورت خرابوونە ناو قەرەنتینەوە.

لە ناوچەی شاخێش هەر یەک لە گەڕەکەکانی چەملیک و تەلی کایا خرابوونە ناو قەرەنتینەوە.

ز.ش