یەکێک لە پلانداڕێژەرانى هێرشەکەى ١١ى سپتەمبەر لە دەستى یەپەگەدایە

محەمەد زەیمار هەڵگرى رەگەزنامەى ئەڵمانی و یەکێک لە ئەندامانى گروپى پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکەى ١١ى سپتەمبەری ٢٠٠١، لە دەستى شەڕڤانانی یەپەگەدایە.

محەمەد زەیمار هەڵگرى رەگەزنامەى ئەڵمانی و یەکێک لە ئەندامانى گروپى پلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکەى ١١ى سپتەمبەری ٢٠٠١، لە دەستى شەڕڤانانی یەپەگەدایە.

محەمەد حیدەر زەیمار بە ڕەچەڵەک خەڵکى سوریایە و ماوەیەکى زۆرە لە میدیاکان و راگشتیى ئەڵمانیادا قسەى لەسەر دەکرێت. ئاماژ بەوەدەکرێت، زەیمار یەکێک بووە لە ئەندامانى گروپى پلاناندان بۆ ئەنجامدانى هێرشەکەى ١١ى سپتەمبەری ٢٠٠١ بۆ سەر  ئەمریکا. زەیما هاوڕێیەکى نزیکى محەمەد عەتا، پلانداڕێژەرى سەرەکیى هێرشەکەى ١١ى سپتەمبەر بوو.

زەیمار و محەمەد عەتا ئەندامی یەکەى قاعیدە بوون لە شارى هامبورگى ئەڵمانیا. زەیمار لە دواى هێرشەکانى ١١ى سپتەمبەر لە ئەڵمانیا رایکرد. دەزگاى هەواڵگریى ئەڵمانیا دواى ماوەیەکى کورت لە شاری فاس لە وڵاتى مەغریب دۆزییەوە و بە هاوکاریى دەزگاى هەوالگریى ئەمریکا دەستگیریان کرد.

زەیمار هاوکات هاووڵاتیى سوریاش بوو. لەبەر ئەوە لە ساڵى ٢٠٠٢دا ڕادەستى دەوڵەتى سوریا کرا و تاوەکو ساڵى ٢٠١٣ لە زینداندا بوو. دواى ئەوەى کە بەردرا چووە  ڕیزى چەتەکانى داعشەوە. وێنەکانى پێشووى زەیماری چەتە لە ناو چەتەکانی قاعیدە و وێنەکانى زەیماری چەتە لە ناو چەتەکانى داعش لە بەردەم ئاڵاى داعشدا لە ئینتەرنێت بڵاوکرابوویەوە.

رۆژنامەکان بڵاویان کردووەتەوە، زەیمار لە زیندانێکى باکووری سوریادایە. ئاماژەیان بەوەکردووە، سیاستمەدارانی ئەڵمانیا بەوە دڵخۆش نین، کە ئەو ئەندامانەى داعش لەلایەن یەپەگەوە دەستگیرکراون. ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا کەس نازانێت بارودۆخى زەیمار چۆنە، یان چۆن دەبێت.