١ ی ئایار لە چوکرۆڤا: گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی
لە چوکرۆڤا بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە کرێکاران ڕژانە گۆڕەپانەکان، جەماوەری گەل گوتیان: "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی" و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
لە چوکرۆڤا بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە کرێکاران ڕژانە گۆڕەپانەکان، جەماوەری گەل گوتیان: "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی" و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
بەبۆنەی ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، لە شارەکانی ئەدەنە و مێرسین و عوسمانیە و هاتای و ئەنتاڵیا چالاکی ئەنجامدرا.
لە گردبوونەوەکەی ئەدەنە، سەرەڕای ئاستەنگی پۆلیس بەشداربووان لە چوار لاوە ڕژانە گۆڕەپانەکەوە، بەشداربووانی کاروانەکەی دەم پارتی داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، جەماوەری سروودی ١ ی ئایاریان گوتەوە.
پەرلەمانتاری جەهەپە، بورهانەدین بولوت ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵوێستی پۆلیس دەربڕی. پاشان سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند پێویستە دەمودەتس گۆشەگیری بشکێنرێت و ئاشتی بهێنرێتە وڵات.