١ی ئایار: هەموو شوێنێک بەرخۆدانە!
ڕێکخستنە کرێکارییەکان و سۆسیالیستەکان لە شەقامەکانی ئۆکمەیدان کۆبوونەوە و بە دروشمی 'لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان' بەرەو تەقسیم ڕێپێوانیان کرد. پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکییەکە.
ڕێکخستنە کرێکارییەکان و سۆسیالیستەکان لە شەقامەکانی ئۆکمەیدان کۆبوونەوە و بە دروشمی 'لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان' بەرەو تەقسیم ڕێپێوانیان کرد. پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکییەکە.
ئەندامانی مەجلیسی ژنانی سۆسیالیست (SKM)، پارتی سۆسیالیستی بندەستان(ESP)، فەدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (SGDF)، ئالنتێری، کۆمەڵەی ئیکۆلۆژیای پۆڵەندا (PEK) بۆ پیرۆز کردنی 1ی ئایار لە گۆڕەپانی تەقسیم لە ئۆکمەیدانی شیشلی لەدەور یەکتر کۆبوونەوە.
لە میانەی چالاکییەکان دروشمی "تەقسیم هی ئێمەیە، بۆ ئێمە دەمێنێ" ، "بژی ١ی ئایار" بەرز کرانەوە، لافیتەی "لە دژی هەژاری سەرهەڵبدە، خۆت بەڕێکخستن بکە، بژی ١ ی ئایار " هەڵدرا. پۆلیس لە زۆر شوێن هێرشی کردە سەر جەماوەری گەل کە دەیانەویست بگەنە مەیدانی تەقسیم. هەژمارێکی زۆر بە لێدان دەستبەسەر کران.
ئەندامانی پارتیزانان، لاوانی دیموکراتی نوێ (یەدەگە) لە بەردەم نەخۆشخانەی دەم و ددان لە ئۆکمەیدان کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا دروشمی "هەموو شوێنێک تەقسیم، هەر شوێنێک بەرخۆدان"وترانەوە.
لە ئۆکمەیدانیش ئەندامانی حیزبی شۆڕشگێڕ لە خاڵە جیاجیاکان بۆ ڕێپێوان بەرەو گۆڕەپانی تەقسیم کۆبوونەوە.
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەکەدا، هێرشەکانی پۆلیس لە دژی جەماوەر بەردەوامی هەیە.