٣ زیندانی دیکە لە زیندانی کرکلار بەشداری مانگرتن لە خواردنی بێسنوور بوون
گروپی دووەمیش بەشدارییان لە مانگرتنی بێکۆتایی لە خواردن کرد، کە زیندانیانی تووشبوو بە نەخۆشی قورس لە زیندانی کرکلار دەستیان پێکردووە و مانگرتنە بێسنوورەکەیان بەردەوامە.
گروپی دووەمیش بەشدارییان لە مانگرتنی بێکۆتایی لە خواردن کرد، کە زیندانیانی تووشبوو بە نەخۆشی قورس لە زیندانی کرکلار دەستیان پێکردووە و مانگرتنە بێسنوورەکەیان بەردەوامە.
زیندانیانی نەخۆش زەکی بایهان، ڕەمەزان چەلیک و یوجەل کزماز لە زیندانی ژمارە ٢ی جۆری ئێفی ئاستبەرزی ئەمنی لە کرکلار، لە ٢٨ی ئاب دا ڕایانگەیاند، لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ مانگرتنی بێکۆتاییان لە خواردن دەستپێکردووە.
لەبەردەوامیی ئەو چالاکییەدا دوێنێ ئیبراهیم تیکان لە ڕێگەى نامەیەکەوە، کە بۆ خزمانی خۆی ناردووە ڕایگەیاندووە، گروپی دووەم پێهاتو لە من و بەهرام ساغدیکی و محەمەد فاروق ئاراز لە ڕۆژی ٥ی ئەیلولەوە بەشداریی مانگرتنەکە بوون.
'پێشێلکارییەکان بەردەوامن'
زیندانییەکان بەهۆی ئەوەی هەر زیندانییەک لە ژوورێکی جیاوازدا لە یەکتر دابڕێندرابوون، بەڵام لە هەمان کاتدا سێ زیندانیی نەخۆشیان پێکەوە لە یەک ژووردا ڕاگرتبوو، سەری شوێنی هەواگۆڕکێکەیان بە تەل گرتبوو و چالاکیی وەرزشی و کۆمەڵایەتی سنوردارکرابوون.
ئەو زیندانیانە ڕایانگەیاند، پێشێلکارییەکانی بەڕێوەبەری پێشووی زیندانەکە بە ناوی حەیدەر عەلی ئاک بەردەوامن، چونکە ڕێگای بەڕێوەبەری نوێی زیندانەکە نەدەدا کێشەکان چارەسەر بکات و داوایان لە کۆمەڵگا کرد، هەستیار بن، کە چالاکییەکە نەگاتە ئاستی لە دەستدانی ژیان.
ئەو بەندکراوانە ڕایانگەیاندووە، ئەگەر مەرجەکان باشتر نەبن، ئەوا ڕۆژی دووشەممە گروپی سێیەم بەشداری لە مانگرتن لە خواردن دەکەن.
ژ.ت