٦ ڕۆژنامەنووس زیندانی کران
٦ ڕۆژنامەنووس کە ١٧ ی کانوونی دووەم لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران، زیندانی کران.
٦ ڕۆژنامەنووس کە ١٧ ی کانوونی دووەم لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران، زیندانی کران.
ڕۆژنامەنووسان نەجلا دەمیر و ڕەحیمە کارڤەر و ئەحمەد گونەش و وڵات ئەکین و وەدات ئۆروچ و ڕەیحان حاجی ئۆغلو لە ١٧ ی کانوونی دووەم لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک لە ناوەندی ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران. نەجلا دەمیر و ڕەحیمە کارڤەر و ئەحمەد گونەش لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران و هێنرانە دادگای ئیستەنبوڵ لە چاگلایان. ئیفادەی ڕۆژنامەنووس ڕەیحان حاخی ئۆغلو لە وان و وەدات ئۆروچ لە مێرسین کە لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوە دەستبەسەرکرابوون، لەڕێگەی سیستەمی دەنگ و دیمەنەوە وەرگیرا.
داواکاری گشتی بەبێ وەرگرتنی ئیفادەی ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی کردن. دادگا بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەر ٦ ڕۆژنامەنووسەکە دەرکرد.
هەواڵ و بەرنامەکانی ڕۆژنامەنووسەکان وەک پاساوی زیندانیکردن نیشاندران.
ڕۆژنامەنووسەکان بە نیشانەی سەرکەوتن پێشوازییان لە بڕیارەکە کرد و بە درووشمی "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" ناڕەزایەتیان دەربڕی. ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان لە دادگا پشتگیریان لە ڕۆژنامەنووسان کرد.