بۆ دورخستنەوە فینجانجی لە پۆستەکەی دۆسیەیەک بۆ دادگا ئامادە دەکرێت

دوای ئەوەی شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا دەستگیرکرابوو، ئێستاش بۆ ئەوەی لە کارەکەی دوربخرێتەوە، دۆسیەیەک بۆ دادگا ئامادە دەکرێت.

داواکاری کۆماری ئەنقەرە بۆئەوەی شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا کە داوای لێکۆلینەوەی سەربەخۆی لە هێرشی چەکی کیمایی بۆ سەر گەریلا کردبوو، لەکارەکەی دوربخاتەوە، دۆسیەیەکی ئامادە کردبوو.

داواکاری کۆماری ئەنقەرە لە دۆسیەکەدا داوای کردووە کە ئەرکی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا لە فینجانجی بسەندرێتەوە.

ف.ق