باکرحان: بەڕێز ئۆجالان دەتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات

تۆنجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ وتی: "گۆشەگیری؛ بە واتای قەیۆم دێت، بە واتای دزی دێت. گۆشەگیری واتە گەنجان لەم وڵاتەدا ژیانی خۆیان لەدەست بدەن. بەڕێز ئۆجالان دەتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات".

تۆنجەر باکرهان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ و شاندەکەی دوای سەردانەکەیان بۆ ناوچەی میسیرجە چوونە ناوەندی شاری سێرت. باکرحان و شاندەکەی لە بەردەم بینای پارتەکەیان لە شاری سێرت لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە پێشوازییان لێکرا. باکرهان وێنەی لەگەڵ هاوڵاتییانی ناوچەکە گرت.

باکرحان لە بەردەم بینای پارتەکەیدا قسەی بۆ جەماوەر کرد و ڕایگەیاند: من بە بینینی ئێوە دڵخۆشم و شانازی دەکەم. ئێوە هیوا و کەرامەتمان پێدەبەخشن. لە ساڵی ٢٠٠٨ تیش لەم گۆڕەپانەدا بە دەنگی حەیرانی دایکانمان لەم گۆرەپانەدا لەگەل ئێوە بووین. لە کاتە سەختەکاندا هەمیشە لەگەل گەلەکەمان بووین و بەرخۆدانمان دەکرد".

باکرحان ئاماژەی بەوەکرد کە لە سەد سالی یەکەمی کۆماردا هیچ داواکارییەکی گەلی کورد قبوڵ نەکرا و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: ئێمە کوژراوین، دەستگیرکراین. زۆربەی کۆمەڵکوژی و گرتنەکان بوو بە پشکی گەلی سێرت. بەداخەوە ئەمڕۆش دوژمنایەتی گەلی کورد بەردەوامە و دەسەلات لەگەڵ هاوبەشە بچووکەکەی مەهەپە دەڵێن "ئێوە ببن بە تورک". بەڵام لەبیریان دەچیت کە ئێمە خاوەن زمان و کولتوورێکی گەورەین. ئێمە داوای بوون و دەوڵەمەندی زمان و کولتوورەکەمان دەکەین. ئیتر کێشەی کورد پرسێک نییە کە پشتگوێ بخرێت. ئێوە ناتوانن بە عەقڵی باخچەلی کێشەی کورد چارەسەر بکەن. ئێمە دەڵێین ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دەستبەرداری ئەم عەقڵیەتە ڕەگەزپەرستە ببن”.

باکرحان دەستنیشانی کرد ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کە ئیرادەیەکی گەورەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد نیشانداوە، دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بەڕێز ئۆجەلان لە پرۆسەی چارەسەرکردندا ئیرادەیەکی گەورە و بەهێزی نیشاندا. بۆ ئەوەی کە ئەم گەلە وەک خوشک و برا پێکەوە بژین بەرپرسیارەتیەکی گەورەی لە ئەستۆگرت. کۆتایی بە گۆشەگیریەکانی سەر بەڕێز ئۆجالان بهێنن. چۆنکە گەلی کورد گرینگە بە ڕێبەرایەتی  و فکری بەڕێز ئۆجالان دەدات. گۆشەگیری ناتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات. گۆشەگیریەکان هەڵگرن. گۆشەگیری واتا گەنجان لەم وڵاتەدا ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن. بۆیە ئەگەر دەمانەوێت شەڕ و ناکۆکیەکان ڕابگرین دەبێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین. هەر بۆیە داوا لەو کەسانە دەکەین کە ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن. چونکە هێشتا کێشەی کورد چارەسەر نەکراوە، ٨٠٠ ملیار دۆلاری ئەم وڵاتە ون بوو. گەلی ئازیزمان لە سێرت، دەبێت هەموویان پرسیاری ئەوە لە حکۆمەت بکەن کە 'کورد نەتەوەیەکی جیاوازە، بۆچی بە زمانی خۆی قسە ناکات؟ بۆ کولتووری خۆی بە زیندووی نەهێڵێتەوە؟ ئێوە بۆچی قەیۆم لەسەر ژیانی خەلک دادەنێن؟. کورد ناڵێت تورک و عەرەب لەم وڵاتەدا بە زمانی خۆیان قسە نەکەن. کورد دەڵێ با لەم وڵاتە قسە بکەین و بژین. بەڵام بەداخەوە حکومەت گوێی لەم شتە کەڕ کردووە".

باکرحان سەرنجی خستە سەر هێرشی دەسەڵاتداران بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەم شێوەیە قسەی کرد: "دەبێت بڵێین 'بوەستن' بۆ ئەم دووڕووییەی کە ئەم کێشانە چارەسەر ناکات، دان بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا نانێت و بۆردۆمانیان دەکات دەبێت ئەم کارانە بوەستێنێت. بەڵام پالپشتی فەلەستینیەکان دەکات، بەڵێ ئێمەش لەگەڵ گەلی فەلەستینین و نامانەوێت بکوژرێن، لە ڕاستیدا یەکەم شەهیدی تێکۆشانی ڕزگاری گەلی فەلەستین کورد بوون، بەڵام بەڕێز ئەردۆغان، تۆ دەڵێی با لە فەلەستین، ' منداڵەکان نەمرن، من ناوبژیوانی ئەو شەڕە دەکەم، بەڵام لە ڕاستیدا تۆ بۆمب بەسەر کوردەکانی ڕۆژئاوادا دەبارێنیت، لە ڕۆژئاوا گەل بە یێکسانی پێکەوە دەژین و بە کولتووری خۆیان گەشە دەکەن، چ ئیمانێک دەتوانێت ئەمە قبوڵ بکات لە ڕۆژانە بۆمبیان بەسەردا ببارێنی؟"

باکرحان دەستنیشانی کەرد کە دەبێت کورد، عەرەب، کەدکاران و سەرجەم گەلەکەمان لە شاری سێرت و ناوچەکانی دیکەش لە دژی قەیومەکان سەرهەلدان بکەن و وتی: "دەبێت ئێمە بۆ دانانی قەیۆمەکان بڵێین بەسە بوەستە. ئەمە دەسەلاتداری بەرەو ڕووخان دەبات. ئەوان ئەم وڵاتەیان خوارد، تەواویان کرد. بودجەی شارەوانیەکان کە بۆ گەل تەرخانکراوە، دەخەنە بەردەم لایەنگرانی خۆیان.

باکرحان سەرنجی خستە سەر پرۆسەی سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەی پارتەکەیان و وتی: ئێمە پڕۆسەیەکی هەڵبژاردنمان لەدوای خۆی بەجێهێشت. بە هەزاران کۆبوونەوەمان ئەنجامدا. لە سرتیش ڕەخنە و پێشنیارەکانتان پێشکەش بە ئێمە کرد. ئێمەش لەم چوارچێوەیەدا دەستمان کرد بە پرۆسەی سەرلە نوێ ڕێکخستنەوە. بەڕێوەبەریکی نوێمان هەڵبژارد. ئێستاش پێویستمان بەوەیە بە بەهێز ترین شێوە بەرەو پێشەوە بچین و تێکۆشانمان لە دژی سەپاندنی سیستەمێکی ئانتی دیموکراتیک فراوانتر بکەین. لەم هەڵبژاردنەی داهاتوودا لەسەر بنەمای داواکارییەکانی گەلەکەمان کاندیدەکانمان هەڵدەبژێرین. پرسیار لە گەلەکەمان دەکەین. خۆت کاندیدەکانت دەستنیشان بکەن. ئەو کاندیدانەی کە ئێوە هەڵیدەبژێرن کاندیدی ئێمەن. جارێکی تریش لەبەردەم ئیرادەی گەلەکەمان لە شاری سێرت سەڕی ڕێز دائەنەوێنین. من باوەڕم وایە کۆتایی بەم دەسەڵاتە فاشیستییە و دزە دەهێنین. با خاوەنداری بکەین لە دامەزراوە و خەباتەکانمان. هیچ شتێک نییە لە ڕێگر بێت لە بەرامبەر سەرکەوتنمان".

کۆبوونەوەی گەل لە سێرت بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

باکرهان و شاندی یاوەری دوای سەردانی سێرت چوون بۆ ئامەد. بەرحان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامەد لەگەڵ نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان کۆدەبێتەوە.