بە دیمەن

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە کۆنسێرتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ"

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە کۆنسێرتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" کە ١٩ ی تشرینی یەکەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت.

کۆنسێرتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

بانگەوازەکان بەردەوامە بۆ کۆنسێرتی پشتگیری کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە پاریس ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوە نووسراوەکەدا دەربارەی کۆنسێرتەکە گوتراوە:

"لەم کۆنسێرتەدا بەرخۆدانی نەریتیی تێکەڵ بە گۆرانی و ئاوازی هاوچەرخ دەکرێت، درووشمی ئازادی دەبێتە نێونەتەوەیی، دەنگ دەبێتە درووشم و یەکێتی دەگۆڕێت بۆ یەکگرتن. بە مۆسیقای هاوچەرخی فەرەنسی، مۆس و حەکیمی هاوڕێی گەشتی ئێوە دەبن بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوین. دەنگی خۆشی ڕۆدۆڵف بورگر و سوفیان سەیدی و مەهدی حەداب، بە هەڵوێستی پێداگریی فرمێسک و تێکۆشانی ٥٠ ساڵە بە شێوازی مۆسیقای بێ وێنەی هۆزان جۆمەرد و خەلیل خەمگین و حەکیم سەفکان چەند ساتێکی خۆش پێشکەش دەکەن. ڕۆژی شەممە، ١٩ ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە مۆنتریال ئیکسپۆی پاریس ئێمە هاواری ئازادی دەکەین".