وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ئایشه ئاجار باشاران له بینای ناوه‌ندیی پارته‌كه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی سازكرد هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته گه‌رمه‌كانی رۆژ كرد.
له وته‌كانی باشاران ئه‌م بابه‌تانه خرانه‌ڕوو:
"ئه‌مڕۆ دانیشتنی كۆمه‌ڵكوژی قۆنیایه كه تیایدا حه‌وت كورد كوژرابوون. ئێمه پێشتریش باسمان له‌وه‌كردبوو كه تیرۆركردنی ده‌نیز پۆیراز و هێرشه نهژادپهرستانهكانی سه‌ر كورد جیا نین له یه‌كتر. ئه‌وانه هێرشێك نین كه ته‌نیا یه‌ك كه‌س پلانی بۆ داڕشتبن. ره‌نگه ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی ئه‌و هێرشه له‌ئێستادا گیراوه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات پلانی ئه‌و هێرشه‌ی داڕشته‌وه و به سیاسه‌تی رق و قینی خۆی كۆمه‌ڵگای رووبه‌ڕووی یه‌ك كردوه‌ته‌وه. ده‌سه‌ڵات خۆیشی به‌رپرسی ئه‌و كۆمهڵكوژیهیه.
گۆشه‌گیری و زیندان
سیستمی گۆشه‌گیری كه له ئیمراڵی ده‌ستیپێكرابوو، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بڵاوده‌كرێته‌وه. ئه‌و گۆشه‌گیریه گوشاری گه‌وره ده‌خاته سه‌ر زیندانیان. هێرشی گه‌وره له‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیندانیین یاسا، ده‌ستور و یاسای ئازادكردنیان هه‌ر هه‌موو به نه‌بوو داده‌نرێن و له‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی گوشاری گه‌وره په‌یڕه‌و ده‌كرێت. دۆخی زیندانیانی نه‌خۆشیش رۆژ له دوای رۆژ قورس‌تر ده‌بێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كار به ئازادكردنی مه‌رجدار ناكرێت، ئاسته‌نگ بۆ ئازادكردنی زیندانیان دروست ده‌كرێت، زیندانیان ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، پێداویستییه مرۆییه‌كانیان دابین ناكرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش زیندانیانی نه‌خۆش رۆژ له دوای رۆژ له مه‌رگ نزیك ده‌بنه‌وه.
به‌سه‌دان زیندانی نه‌خۆش له گرتووخانه‌كاندان. له‌م دواییانه‌دا ئایسه‌ڵ توغڵوك كه په‌رله‌مانتاری پێشوو بوو و هاوسهرۆكایهتیشی كردبوو، بووه بابه‌تی گه‌رمی رۆژ. دۆخی توغڵوك رۆژ له دوای رۆژ دژوارتر ده‌بێت. وێڕای ئه‌وه‌ی زانكۆی كۆجاعهلی راپۆرتی ‘ناتوانێت له زینداندا بمێنێته‌وه‘ی له باره‌وه پێشكه‌ش كردووه به هۆی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ری توغلوك ئازاد ناكرێت. له‌هه‌مان كاتدا موخلیسه كارگوزهل (60) هاوسه‌رۆكی ئێمه‌ی هه‌ده‌په له موش بوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی له‌گه‌ڵدایه ئازاد ناكرێت. كاتێكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كرد مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵدا كرد.
له گرتووخانه‌ی كاندریا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنان كوشتنی غه‌ریبه گه‌زه‌ریان شه‌رمه‌زار كردبوو، سزای دیسپلین به‌سه‌ر 15 ژن‌دا سه‌پێنرابوو. له‌هه‌مان كاتدا پاسه‌وانانی زیندان هه‌ڕه‌شه‌یان له له‌یلا گیوڤه‌ن كردبوو. پاسه‌وانه‌كان ئه‌و هێزه‌یان له كوێ بوو كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌رله‌مانتاری ئێمه و هاوسهرۆكمان له كه‌جه‌ده؟ بۆچی به‌رامبه‌ر به پاسه‌وانه‌كان لێپرسینه‌وه ده‌ستپێنه‌كراوه؟ ئێمه جارێكی تر هۆشداری ده‌ده‌ینه ده‌سه‌ڵات له باره‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه زیندانیانهمان هه‌ر كێشه‌یه‌ك بێته ئاراوه، ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌تی داده.
لانیكه‌م حه‌وت ژن كوژراون
له ساڵی 2021دا به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2020 توندوتیژی به رێژه‌ی له‌سه‌دا 15 زیادی كردووه. وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندووه كه تا 31ی كانونی یه‌كه‌می 2021 ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كوژراون گه‌یشتوه‌ته 307، به‌ڵام به پێی ئاماری رێكخراوه‌كانی ژنان لانیكه‌م 280 كوژراون و 217 ژنین به شێوه‌ی گوماناوی ژیانیان له‌ده‌ستداوه. ئێمه ده‌زانین كه له 1ی كانونی دووه‌می 2022ه‌وه تائه‌مڕۆ لانیكه‌م حه‌وت ژن كوژراون.
له‌ئێستادا قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابوری له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه. ئه‌نجومه‌نی ژنانمان له هه‌ده‌په له مانگه‌كانی هاویندا كه‌مپینێكی سازكردبوو و ئێمه سه‌رنجمان بۆ سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه راكێشابوو. ئێمه ده‌ستنیشانمان كردبوو كه قه‌یرانه‌كه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنان داده‌نێت، ژن زیاتر هه‌ژار ده‌بن، ژن به هۆی هه‌ژارییه‌وه ناتوانن له توندوتیژی رزگاربن و له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سانتی و پهد و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی ژنان به نرخێكی گران ده‌فرۆشرێن ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ژنان داناوه. ئێمه له په‌رله‌مان پێشنیازه یاسایه‌كمان پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی تایبه‌تیی ژنان به خۆڕایی دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك نه‌هاته ئاراوه. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی ژنان و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیان به خۆڕایی دابه‌ش بكرێت ئێمه تێده‌كۆشین. ئێمه داوا له وه‌زاره‌تی خێزان ده‌كه‌ین، ژنان ناتوانن كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی بكڕن و پێویسته ئه‌و بابه‌ته پرسی گه‌رم و جێی بایه‌خی ئێوه بێت، پێویسته ته‌ندروستی و داهاتووی ژنان بابه‌تی گه‌رم بێت له لای ئێوه".
هـ . ب