باتووفا چەکدار: دەبێت گەلەکەمان لە شوێنێک سەرهەڵدان بکات
باتووفا چەکدار یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار ئەوەی خستەڕوو کە بەرخۆدانی گەریلا گەریلا دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنێت و وتی، " گەلیش دەبێت لەهەر شوێنێک ڕاپەڕن."
باتووفا چەکدار یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار ئەوەی خستەڕوو کە بەرخۆدانی گەریلا گەریلا دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنێت و وتی، " گەلیش دەبێت لەهەر شوێنێک ڕاپەڕن."
فەرماندەی یەژاستار باتووفا چەکدار هەڵمەتی شۆرشگێڕی بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابووری لە بەرنامەیەکی تایبەتدا بۆ ستێرک تیڤی نرخاند.
باتووفا چەکدار لەدەسپێکی قسەکانیدا لە سەر سەخسی کادێرە پیشەنگەکانی پەکەکە حەقی قەرار، مەهمەد کاراسوونگوور، هۆزان مزگین و شەهیدانی مانگی گوڵانی بە بیر هێنایەوە و وتی، " لە سایەی شەهیدانی پیشەنگی ئێمە، مانگی گوڵان وەک مانگی شەهیدان ناونراوە و پەکەکە بووە هێمای تێکۆشان و بەرخۆدانی ئیمە.
باتووفا چەکدار بە ناوی شەڕڤانانی ئازادی سڵاوی نارد بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک کە لە مانگرتن لەخواردندانە و هەرکەسێک کە بەشداری چالاکی مانگرتن لەخواردنە.
چەکدار تیشکی خستە سەر گۆشەگیری ئیمڕالی و وتی، " لە چوار چێوەی ئەم هەڵمەتەدا دەبێت ئێمە بە مسۆگەری رێبەرەکەمان ئازاد بکەین. هەتاکوو ئیستا بە بەرخۆدانێکی مەزن بەشدارییەکی مەزن لە هەڵمەتەکە کراوە، لە ئیستا بەدواوە گەریلا پیشەنگایەتی ئەم هەڵمەتە دەکەن. کورد و گەلی کوردستان و تورکیا و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکان دەبێت بە هێزەوە خاوەنداریەتی لەم هەنگاوە بکەن. لەم چوارچێوەیەدا دەبێت رێبازی چالاکییەکانمان بگۆڕین. گەل کە داوای ئازادی دەکەن ئازادی خۆمان لە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدا ببینین."
فەرماندە چەکدرا تێکچوونی دەوڵەتی تورکی لە هەفتانین و گارێ لە هەمبەر گەریلا بەبیر هێنایەوە و وتی: " دەوڵەتی تورک لە ئیمپراتۆری عوسمانیەوە سیاسەتی قرکردن، کۆمەڵکووژی و داگیرکاری پەیڕەو دەکات. هۆکاری هموو ئەم ئۆپەراسیۆنە داگیر کارانە لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان، تاڵانکردنی گەلی کورد و سیاسەتی قڕکردنە. بەتایبەتی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر بنگەی ڕژاندنی خوێن بەڕێوە دەچێت.لە لایەک بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و لەناو تورکیاش بە قەیرانی ئابووری هەوڵ دەدات دۆخی خراپی خۆی بشارێتەوە."
' دەوڵەتی تورک لەهەمبەر گەریلا تێکدەجێت'
باتووفا چەکدار ئاماژەی دابە هێڕشی سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین و وتی، " دەبێت ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک بەشێک لە پروژەی قڕکردنی گەلی کورد ببینرێت. نەتەنیا لە باشووری کوردستان لە باکووری کوردستانیش چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوکات ئەنجام دەدرێت. لە گارێ لە قۆناغی زستاندا ویستیان کە ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری ئەنجام بدەن.بەڵام تێکشکان. پلانیان وابوو کە یەکسەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین داگیر بکەن و بەم شێوەیە بەردەوام بن. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەریلا بە پەرگالی ژێر عەرد چوونە ناو سەنگەرەکان و لە دۆخیکی بەهێزدان. ئەو هەرێمانەی کە ئۆپەراسیۆنی تێدا دەکرێت بۆ گەریلا گەلیک ستراتژیکە. ئامانجیان ئەوەیە کە باکووری کوردستان و باشووری کوردستان لەیەک داببرین. لە قەندیل هەتا کوو خواکورک، لە شەنگال هەتا مووسل و رۆژئاوای کوردستان داگیر بکەن. ڕووبەڕووی بەرخۆدانی میژوویی گەریلا بوونەوە. لە هەمبەر گەریلا شکەستێکی گەورەیان خواردووە.
' هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابوور'
باتووفا چەکدار هەلمەتی شۆرشگێڕی جەنگی خابوور و هەلۆکانی زاگرۆسی بەم شێوەیە نرخاند:
" دەوڵەتی تورک دوای ئۆپەراسیۆنی گارێ گورزی هەرە قوورسی دووهەمینی لەم ئۆپەراسیۆنەدا خواردووە. ئەو سەربازانەی کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارن هەموو بە پارە شەڕ دەکەن و چەتەی داعشن. هەربۆیە کوژرانی ئەوان بۆ دەوڵەت گرینگ نییە. گەریلا زیاتر لە ١٠٠ چالاکی ئەنجامداوە. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ئەوەی کە بەچاو بینراوە زیاتر لە ١٥٠ سەرباز کوژراون. دەسپێشخەری شەڕ هەتاکوو ئیستا لەدەست گەریلادایە. تکنیکێکی زۆریان بەکار هێناوە. ئەو سەربازانەی کە رووبەڕووی گەریلا دەبنەوە لە ترسێکی مەزندان. ناتوانن بە رۆژان لە سەنگەردا بن، ناتوانن بکەونە تۆنێلەکانی شەڕی گەریلا. سەرەڕای ئەوەی کە لە تەواوی ئۆپەراسیۆنەکە گازی کیمیایی بەکار دەهێنن، ناتوانن بکەونە ناو تۆنێلەکانی شەڕدا. بۆ ئەوەی کە گەریلاکانی فیدایی رێبەر ئاپۆ بە ڕۆحێکی مەزنی بەرخۆدان، بە بڕیارداری لە ناوبردنی داگیرکەران، لە ئاستێکی بەرزدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی وڵامی داگیرکەران دەدەنەوە. گەریلا بەرخۆدانێکی بەشکۆ نیشان دەدات. هێزەکانی یەژاستاریش لە چالاکی هاوبەش لە گەل هەپەگە و چالاکی خۆسەریشدا پێشەنگایەتی شەڕ دەکەن. هەتاکوو ئیستا ٦ هاورێی ئێمە لەم هەڵمەتانەدا شەهید بووون. بە ڕۆحێکی فیدایی بەشداری هەڵمەتەکە بوون. لە ئیستا بەدواشەوە بە ڕۆحێکی فیدایی لەم هەنگاوەدا لەدژی دوژمن شەڕ بکەین."
' بەرخۆدانی گەریلا سیاسەتی قڕکردن پووچەڵ دەکاتەوە'
فەرماندە باتووفا چەکداردەربارەی هێرشی داگیرکاری لە باکووری کوردستان و ئامادەکاری بەها ر وتی، " ئاشکرایە کە دوژمن ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناو خاکی باکووری کوردستانیش بەردەوام بکات. هەر ساڵ دەڵێت کە ئێمە پەکەکە تەواو بکەین، بەڵام هەرساڵ هەمان ئەنجام دەست دەخات. گەریلا ساڵانە لە باکوور کوردستان سەدان چالاکی دەکات. گەریلا هەرسال بە ورەیەکی بەرزەوە دەست بە چالاکی دەکات، ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەمسال بە هێزێکی زۆرەوە پێشەنگایەتی هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە ' دەکەن.
گەریلا باتووفا ئەوەی خستە روو کە ئامانجی ئەوان نەتەنیا پاراستنی قادەکانە، ئەوان دەخوازن سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک تێک بشکێنن. و وتی، " دەبێت لە بیری نەکەین کە گەریلا دەخوازیت گەلەکەی لە گەل خۆی ببینێت. گەلی ئێمە لەم قۆناغە میژووییەی بەرخۆداندا لە هەر شوینێک بە تایبەت لە باشووری کوردستان دەبێت خاوەنداریەتی لە لە دۆزەکەی بکات، راپەرێت، ئەرکی نەتەوەیی خۆی بەجێآگە بهێنێت. ئێمە داوا لە گەنجان دەکەین کە بە ڕۆحی گەنجیەتی بەشداری لە چالاکییە مەدەنییەکاندا بکەن و هەڵمەتەکە بەهێز بکەن."
ک-ش