بەداواکاری زیندانیکردنەوە شەبنەم کۆرور فینجانجی رادەستی دادگا کرا

سەرۆکی دەستەی ناوەندیی تەبەبە شەبنەم کۆرور فینجانجی، کە لەبەر ئەوەی وتبووی پێویستە لەبارەی هێرشەکان بە چەکی کیمیاییەوە لێکۆڵینەوە بکرێت، دەستگیرکرابوو، بە داواکری زیندانیکردن رادەستی دادگا کرا.

سەرۆکی دەستەی ناوەندیی یەکێتی پزیشکانی تورک (تەبەبە) شەبنەم کۆرور فینجانجی کە بەهۆی قسەکانی لەسەر هێرشە کیمیاییەکانەوە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە کرایە ئامانج و بە فەرمانی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا دەستگیرکرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ برایە بەردەم دادگای ئەنقەرە.

دوای وەرگرتنی وتەکانی کە ماوەی چوار کاتژمێری خایاند، بە بانگەشەی ئەوەی "پڕۆپاگەندەی بۆ رێکخستن کردووە" داواکرا فینجانجی زیندانی بکرێت. فینجانجی دواتر رەوانەی دادگای سزادانی سوڵح کرا.

هـ . ب